جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا برەودان بەهاریکاریی هاوبەش دووپاتدەکەنەوە
کوردستان 04:17 PM - 2025-09-11
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا
ئەمڕۆ 11ی9ی2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی
لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە بە
گشتی، پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
و هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان و هەروەها
برەودان بە هاریکاریی هاوبەش کردەوە، سەبارەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر
ـ بەغدا، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی
دەستوور، کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە
هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و
خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەکە، هەروەها هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە
و لێکەوتەی ڕووداو و پەرەسەندنەکانی، دوو تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوون کە بیروڕا لەبارەیانەوە
ئاڵوگۆڕ کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

