تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2025-09-12
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
رۆژی یەك شەممەی
داهاتوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تیروپشك بۆ هەڵبژاردنی
كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان دەكات و بڕی پاداشتی
کارمەندانیش دیاریدەکات.
ئەحلام جابری
ئەندامی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە
رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆمسیۆن تیروپشك ئەنجام دەدات
بۆ هەڵبژاردنی ناوی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەران، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییە تەكنیكییە بەردەوامەكان بۆ
بەجێگەیاندنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
پەیوەست بە
پاداشتی کارمەندانی سەرسندووق، رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە: بۆ دەنگدانی تایبەت یان
گشتی، پاداشتی كارمەندانی بنكە و وێستگكەكانی دەنگدان بۆ فەرمانبەرانی حكومەت و
خوێندكارانی زانكۆ و دەرچووان جیاواز دەبێت، بەجۆرێك كە فەرمانبەران بۆ رێكخەری
بنكە بڕی 300 هەزار دینار وەردەگرن، بۆ بەڕێوەبەری وێستگە 200 هەزار دینار و
150 هەزار دیناریش بۆ كارماندانی وێستگەی دەنگدان.
بەڵام
خوێندكاران و دەرچووان، 400 هەزار دینار بۆ ڕێكخەری بنكە و 300 هەزار دینار
بۆ بەڕێوەبەری وێستگە و 250 هەزار دینار بۆ كارمەندان وەردەگرن.
بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، 825 هەزار و 907
کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا
وەک کارمەند کاربکەن.
ئەمەش لە
كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا،
رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

