سەرەڕای زۆری داهات عیراق لە ریزبەندی هەژارترینەکانی جیهانە
عیراق 04:59 PM - 2025-09-13
Magnolina Tribune
جزدانێکى بەتاڵ
بەپێى پۆڵێنکردنى گۆڤارێکى
نێودەوڵەتى، دانیشتوانى عیراق لە لیستى وڵاتە هەژارەکاندایە و بودجەى عیراق 160 ترلیۆن دینارە و بە پێى قسەى
شارەزایانى ئابورى ئەم رێژەیە لە بودجە تواناى رووبەڕووبونەوەى هەژاری نییە.
بە پێى دواین پۆڵێنى گۆڤارێکى نێودەوڵەتى دانیشتوانى عیراق لە لیستى وڵاتە
هەژارەکاندا تۆمارکراون، گۆڤارىGlobal Finance بە
پشت بەستن بە زانیارى ورد لەسەر پشکى تاکى هەر وڵاتێک و تواناى کڕین، هەڵسەنگاندنى
لە نێوان 190 وڵاتى جیهانى کردووە، سەنگافورە لە ریزبەندى 190 وڵاتاندایە و
دەوڵەمەنترینە، هەر بە پێى پۆڵێنکردنەکە هەژارترین وڵاتى جیهان کە لە پلەى یەکەمدا
هاتووە باشوورى سودانە.
سەنگافورە کە دەوڵەمەنترینە، پشکى تاکى دە هێندەى پشکى تاکێکى عیراقییە و
عیراق لە ریزبەندى 76 دایە، ئەمیش سەرەڕاى ئەو داهاتە زۆرەى کە وڵاتەکە هەیەتى.
عیراق تواناى کەمکردنەوە هەژارى نییە، چونکە ئێستا ژمارەى دانیشتوان لە عیراق
46 ملیۆن کەسە و گەشەى دانیشتوان لە %2.53 یە و تێکڕاى رێژەى هەژاریش بریتیە لە
%17.5 ، بودجەى عیراقیش 160 ترلیۆن دینارە.
ئەم هۆکارە واى کردووە ئابوریناسان هۆشدارى بدەن لە زیادبونى رێژەى هەژارى
لە عیراق و شارەزایانى ئابوریش دەڵێن، ئەگەر هەناردەى نەوت و داهاتى دیکەش
زیادنەکرێن، بودجەى عیراق تواناى رووبەڕووبەونەوەى هەژارى نییە، ئەمیش مەترسى ئەوە
دێنێتە ئاراوە، لە ساڵى 2040 دا رێژەى هەژارى لە عیراقدا بگاتە %84 .
بە گوێرەى راپۆرتێکى پلاندانانى عیراق کە کۆتایى مانگى شوباتى ئەمساڵ
بڵاویکردەوە، هەژارترین پارێزگاى عیراق موسەنا بوو، کە رێژەکەى %40 بوو، بەڵام
هەولێر و سلێمانى لەسەر ئاستى عیراق کەمترین رێژەى هەژارییان تێدابوو، راپۆرتەکە
لە لایەن دەستەى ئامارى عیراق بە هەماهەنگى لەگەڵ دەستەى ئامارى کوردستان و
پاڵپشتى نێودەوڵەتى لە تەواوى پارێزگاکان کرابوو.
رێژەى هەژارى لە ساڵى 2018 دا، %20.5 بوو، بەڵام ساڵى 2024 رێژەکە بووە لە
%17.5 دابەزیووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: خەرجى مانگانەى تاک 248 هەزار دینارە و
خەرجى مانگانەى خێزان ملیۆنێک و 467 هەزارە، بەڵام داهاتى مانگانەى تاک 201 هەزار
بووە و داهاتى مانگانەى خێزان ملیۆنێک و 188 هەزار بووە، واتا داهاتى مانگانەى تاک
و خێزان کەمتربووە لە خەرجییەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

