جێگری سەرۆکی هەرێم : رۆڵ و کاریگەری هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بەرزدەنرخێنین
کوردستان 03:13 PM - 2025-09-15
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم
جێگری سەرۆکی هەرێم و بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابوریی کونسوڵخانەی ئەمریکا
ئەمڕۆ 15ی9ی2025، شێخ
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مازن فەقێ بەرپرسی
کاروباری سیاسی و ئابوریی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین
پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، بیری داعش و هەڕەشە و مەترسییەکانی
بۆ سەر ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا و پرسی مووچه و شایستە
داراییەکانی ههرێمی كوردستان، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
جێگری سەرۆک، ڕۆڵ و
کاریگەری هێزەکانی ئەمریکای لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە
ناوچەکەدا بەرز نرخاند، هەروەها پشتگیری و هەماهەنگیی زیاتری هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی
لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی
ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا،
پرۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خرایە بەر باس و هەردوولا لەسەر پێویستیی
سەرخستنی پرۆسەکە و خێراکردنی ئەو قۆناغانەی کە ماون، هاوڕا بوون.
ڕووداو و پەرەسەندنەکانی
ووڵاتانی دەوروبەر لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی
گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا بیروڕا لەبارەی لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە،
ئاڵوگۆڕ کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

