ئەنجومەنی وەزیران دوو بڕیار لەبارەی پرسی نەوتی هەرێم دەدات
کوردستان 04:14 PM - 2025-09-16
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی 9ی 2025، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجامدرا و تێیدا دەنگی لەسەر دوو بڕیاری چارەنووسساز سەبارەت بە میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان و پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان دا.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر پێدانی شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكان بە نەوتی خاو دەربڕیوە، بەشێوەیەك بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 16 دۆلار بداتە كۆمپانیاكان، بەڵام دەكرێت بە پارەی كاش نەدرێت، لە بری ئەوە، بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت كە هاوتای شایستە داراییەكانیانە و كۆمپانیاكان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو نەوتە لە بازاڕەكاندا.
هەروەها رەزامەندیشی لەسەر گرێبەستی سێقۆڵی لە نێوان هەرێم، بەغدا و كۆمپانیاكان دەربڕیوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان وەفدی هەرێم و عیراق و كۆمپانیا نەوتییەكاندا گرێبەستەكە ئامادەكرابوو، بەڵام مەرجی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە كە حكومەتی عیراق گرێبەستەكە بەرز بكاتەوە بۆ لیژنەی راوێژكاریی وەزارەتی نەوتی عیراق، چاوەڕوانیش دەكرێت لیژنەكە لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا وەڵامی كۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەكو گرێبەستە سێ لایەنییەكە بە رەسمی ئەنجام بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەرێم و بەغدا لەبارەی نەوت رێككەوتن
لە كۆبوونەوەكەدا، رەزامەندیش دراوە كە ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت، جگە لەو بڕەی پەیوەندی بە كۆمپانیاكانی ئەپیكۆرەوە هەیە، تەنها 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ پێداویستی ناوخۆ لێ گل بدرێتەوە، ئەوەی دیكە راستەوخۆ رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت.
پسپۆڕان و ئابوریناسان ئەم دوو بڕیارە بە هەنگاوی گرنگ دادەنێن بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

