پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان دەکات
کوردستان 09:32 PM - 2025-09-17
PUKMEDIA
بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامێکى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەران داواى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى هەرێمى کوردستان و هاوکات داواى
دامەزراندنى دەرچووى کۆلێژە پزیشکییەکان و داواى دانپێدانان بە زانکۆى گەرمیان
دەکات و سەبارەت بە داواکارییەکانیشى پەرلەمانتارەکەى یەکێتى بۆ PUKMEDIA وتى: داوام لە وەزیرى
خوێندنى باڵاى فیدڕاڵ کردووە، لە ناوچە جێناکۆکەکانیش بۆ خوێندکارانى پزیشکى سیستمى پەڕینەوە
جێبەجێ بکرێت و کارئاسانی بۆ خوێندکاران بکات.
بەدریە حسێن ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، هاوکات ئەندامى
لیژنەى خوێندنى باڵا و پەروەردە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە چوارچێوەى هەوڵەکانمدا نوسراوێکم
بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى ساڵى 2023 بۆ وەزیرى دارایى کردووە، کە وەزارەتى
خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوەکانى بۆ وەزارەتى دارایى ناردووە و وەزارەتى
خوێندنى باڵاى فیدراڵیش ناوەکانیان بۆ وەزارەتى دارایى ناردووە و ئەمڕۆش من
نوسراوێکم بۆ ئەو مەبەستە بۆ وەزیرى دارایى کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا: هاوکات ئەمڕۆ نوسراوێکى دیکەم بۆ وەزیرى تەندروستى حکومەتى فیدراڵ کردووە،
بەمەبەستى دامەزراندنى خوێندکارانى دەرچووى کۆلێژى پەرستارى زانکۆى سلێمانى ساڵى
2015 – 2016 کە هەتا ئێستا بێبەش کراون لەو مافەیان.
بەدریە حسێن ئەوەشیخستەڕوو: هەر
ئەمڕۆ نوسراوێکى دیکەم بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى فیدراڵ کردووە، سەبارەت بە
دانپێدانان بە زانکۆى گەرمیان، کە زانکۆیەکى حکومیە و نزیکەى 24 هەزار خوێندکار
تێیدا دەخوێنێت و هەموو مەرجە یاساییەکانى تەواو کردووە و هیچ گرفتێکى یاسایى
لەبەردەم دانپێدانانیدا نەماوە.
هاوکات بەدریە حسێن ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئەوەشى راگەیاند: لە
ناوچە جێناکۆکەکان بڕیارێکی خوێندنى باڵا هەیە، کە سیستمى پەڕینەوە بۆ خوێندکارانى
قۆناغى پێش کۆتایى کە لە کۆلێژە پزیشکییەکانى پزیشکى گشتى و دەرمانسازى و پزیشکى
ددان دەخوێنن جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش بۆتە گرفتێک بۆ ئەو خوێندکارانەى کە لە تاقیکردنەوەکاندا
لە تەواوى وانەکانیاندا نمرەى دەرچوون بەدەستناهێنن و منیش ئەمڕۆ بە نوسراوێک
داوام لە وەزیرى خوێندنى باڵا کردووە، کارئاسانی بۆ خوێندکاران بکات و بۆ ئەوانیش
ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

