کۆمسیۆن زیاتر لە 23 ملیۆن کارتی دەنگدان چاپ دەکات
عیراق 06:05 PM - 2025-09-20
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق زیاتر لە 23 ملیۆن کارتی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران چاپکردووە و وتەبێژی
کۆمسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت:" کارتەکان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان چاپکراون".
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" 23 ملیۆن و 555 هەزار و
500 کارت چاپکراوە، بەشێوەیەک ژمارەی کارتی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی گشتی گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 46 هەزار و 200 کارت، هەروەها بۆ هەڵبژاردنی تایبەتیش یەک
ملیۆن و 509 هەزار و 300 کارت چاپکراوە، ئەمە جگە لەوەی چاپکردنی کارتی یەدەگ بۆ دابینکردنی پەسەند کراوە".
ڕوونیشیکردەوە:"کارتەکان بەپێی ستانداردە ئەمنییەکان چاپدەکرێن، لەوانەش نیشانەی ئەمنی
شاراوە، رەنگی تایبەتمەند کە تەنها بە ئامێری تایبەت و تاقیکردنەوە دەستنیشان دەکرێن،
هەروەها ئەو تایبەتمەندیانەی کە ڕێگری لە کۆپی کردن دەکەن،هەروەها جۆرێکی کاغەز بەکاردەهێنرێت،کە
بەشێوەیەکی تایبەت دروستکراوە هاوشێوەی ئەوانەیە کە لە دراودا بەکاردەهێنرێت و نیشانەی
نهێنی زۆری تێدایە ".
هاوکات، لە راگەیەندراوێکی دیکەدا کە کۆپیەکى دەست PUKMEDIA کەوتووە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند: دەستەی کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی
کۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و راگوێزراوان دەربڕی، کە کۆی گشتیی دەنگدەران
گەیشتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر، کە بەم شێوەیە دابەشکراوە:
ژمارەی دەنگدەرانی گشتی: 20,063,773
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت: 1,313,980
ژمارەی دەنگدەرانی راگوێزراو: 26,538
ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی 8,703
ژمارەی بنکە گشتییەکانی دەنگدان 39 هەزار و 285
بنکە
ژمارەی ناوەندە تایبەتەکانی دەنگدان 809
ژمارەی بنکە تایبەتەکانی دەنگدان 4501 بنکە
ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ راگوێزراوان 97
بنکە، ژمارەی وێستگەکانیش 321 وێستگە
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی
عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و
قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە
بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

