هێرشی ئەلكترۆنیی بۆ سەر فڕۆكەخانەكان، كاریگەری لەسەر گەشتەكانی میسر هەبووە
جیهان 01:16 PM - 2025-09-21
الحریة
فڕۆکەخانەى قاهیرە
وەزارەتی فڕۆکەوانی مەدەنى میسر ئاشکرای کرد، ئەو هێرشە ئەلکترۆنییەی
کە چەند فڕۆکەخانەیەکی ئەورووپای گرتەوە، کاریگەرى لەسەر ژمارەیەک گەشتی گەیشتن بە
فڕۆکەخانە گەورەکانی میسر هەبووە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی فڕۆکەوانی مەدەنی میسر،
ئاماژەی بە دواکەوتنی گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە لە فڕۆکەخانەکانی هیسرۆ
(لەندەن)، لوتۆن (ئیرلەندا)، برۆکسل (بەلجیکا) و بەرلین (ئەڵمانیا) کرد، ئەمە جگە
لە دواکەوتنی هەندێک گەشتی هێڵی ئاسمانی بیانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هورغدا و سفینکس.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکە بووە هۆی
پچڕانی کاتی سیستەمی ئایتی لە فڕۆکەخانەکاندا و بە مەبەستى چارەسەریش داوا لە سەرنشینەکان
کرا، لە رێگای ئەپەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە خشتەی گەشتەکانیان بپشکنن.
هێرشە ئەلکترۆنییەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى
ئەوروپا، بووە هۆى هەڵوەشاندنەوە و دواخستنى چەندین گەشت و ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی
بڵاویکردەوە، هێرشێکی گەورە و بەرفراوانی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر سیستمەکانی پشکنین
و بارکردنی کۆمەڵێک فڕۆکەخانە لە ئەوروپا وەک فڕۆکەخانەکانی لەندەن، هێسرۆ، بڕۆکسل
و بەرلین، بەهۆیەوە کێشەی تەکنیکی لەو فڕۆکەخانانەدا دروستبوون.
ئاژانسی فرانس
پرێس-یش بڵاویکردەوە، کە هێرشە ئەلکترۆنییەکە کاریگەری لەسەر ئەو سۆفتوێرانە
هەبووە کە لەلایەن کۆمپانیای کۆلینز ئایرۆسپەیسەوە دابینکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

