كۆمسیۆن سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردن هەموار دەكاتەوە و سزا بۆ سەرپێچیكاران دادەنێت
عیراق 03:59 PM - 2025-09-21
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژمارە 4 ی ساڵی 2025 هەموار دەكاتەوە و سزا بۆ سەرپێچیكاران دادەنێت، راشیدەگەیەنێت: هەموارەكە بە پشتبەستن بە راسپاردەكانی لیژنەی یاساییە.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە رایگەیاندووە: هەمواركردنەوەی سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردن، بریتییە لە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و دەسەڵاتە خۆجێییەكانەوە، لەوانەش دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان، بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن و پێدانی نامەی پێزانین، پارچە زەوی، فەرمانی دامەزراندن، یان بەكارهێنانی سەرچاوەی ماددی و مرۆییەكانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، چونكە ئەمانە پێشێلكارییەكی روونن.
ئەنجومەنی كۆمسیاران راشیگەیاندووە: بەپێی ماددەی 22، كاندید و پارت و هاوپەیمانێتییەكان پابەند دەكرێن بە گرتنەبەری پلاتفۆڕمی هەڵبژاردن و دووركەوتنەوە لە پەیامی تائیفی و زبر و رەگەزپەرستانە.
لە راگەیەندراوەكەدا، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئاماژە بەوەشدەكات: لە ماددەی 23 ی یاسای هەڵبژاردندا، سزا بۆ سەرپێچیكاران دیاریكراوە، ئەمە جگە لە دەسەڵاتی ئەنجومەن بۆ سەپاندنی سزا بەپێی سیستمی سكاڵا و تانەدانی هەڵبژاردن ژمارە 10 ی ساڵی 2025.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد، 21 ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان پێدراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
دەقی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

