كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان چوارقوڕنە- دوكان دەستیپێكرد
کوردستان 01:42 PM - 2025-09-23
کوردستانی نوێ
پرۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان چوارقوڕنە- دوكان
بە بڕی 243 ملیار دینار و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان، پرۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان چوارقوڕنە- دوكان كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاركردن لە قۆناغەكانی دووەم و سێیەمی پرۆژەكە دەستیپێكرد.
رێبین محەمەد بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی رایگەیاند: ئێستا كاركردن لە قۆناغەكانی دووەم و سێیەمی پرۆژەكە بەشێكی بە دیزاینی نوێ و بەشەكەی دیكەی بە پێداچوونەوە بەدیزاینە كۆنەكەدا، دەستیپێكردووە.
راشیگەیاند: بەشێكی زۆر گرنگیی پرۆژەكە بە درێژایی 10 كیلۆمەتر لە دوكانەوە تا خەلەكان، دیزاینی نوێی بۆ دەكرێت، ئێستا كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە و ئامێرەكان سەرقاڵی هاڕینی بەرد و تێكەڵەڕێژكردنی رێگەكەن.
رێبین محەمەد بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: پرۆژەكە لە ماوەی 1000 رۆژدا، بە بڕی 243 ملیار دینار و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و لەلایەن كۆمپانیای گەردین كە كۆمپانیایەكی نێوخۆییە، جێبەجێدەكرێت و بڕیارە بە چڕی كار لە پرۆژەكەدا بكرێت و لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

