ناحیه‌ی رزگاری كرایه قه‌زا
کوردستان 05:34 PM - 2025-09-23
میدیاکان
قەزای رزگاری
ئه‌مڕۆ 23ی9ی2025، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی هه‌رێمیی بۆ به‌قه‌زا كردنی ناحییه‌ی رزگاری له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌ركرد، بریارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی قه‌زای رزگاری ته‌رخان بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی هه‌رێمیی بۆ هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای رزگاری ئیمزا كردوه كه هه‌مان سنووری ئێستای ناحیه‌ی رزگاری له‌خۆده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌په‌یامێكیدا پیرۆزبایی له‌دانیشتوانی قه‌زای رزگاری له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاری به‌قه‌زاكردنی رزگاری، مایه‌ی خۆشحاڵیمانه و هه‌نگاوێكی دروسته به‌ره‌و زیاتر خزمه‌تكردن و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێك له پڕقوربانی ترین قه‌زاكانی كوردستان.
بریارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی قه‌زای رزگاری ته‌رخان بكات.
ناحیه‌ی رزگاریی ساڵی 1987 دامه‌زراوه، دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال و راگواستن له سنووری گه‌رمیان، به‌شێكی خه‌ڵكی گونده‌كان به زۆر برانه ناحیه‌كه، كه ئه‌وكات ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی سموود بوو، له ساڵی 2022وه داوا ده‌كرێت ناحییه‌كه بكرێت به قه‌زا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

