بکوژی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرکرا
کوردستان 12:19 PM - 2025-09-26
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغدا دەستگیرکرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی رایگەیاند: 22ی ئەیلولی2025 لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاووڵاتی ( ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ) دەکوژرێت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم)بەفیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت و لە رێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغدا و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات، دواتر توانرا لە 23ى9ى2025 لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: تۆمەتبار بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی (22)ساڵە ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای رادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی (406 )لەیاسای سزادان راگیڕاوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025 تەرمی ئەکبەری حاجی رۆستەم بە کوژراوی لە باخەکەی خۆی لە گوندی ئۆمەبربلی سنووری قەزای کفری دۆزرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

