زانكۆی سلێمانی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئامێز دەگرێت
کوردستان 03:44 PM - 2025-09-26
راگەیاندنى زانكۆی سلێمانی
وێنەیەکى پ.ی.د.دڵشاد مستەفا لە کاتى کۆنگرەى رۆژنامەوانییەکەدا
بەهاوبەشی زانكۆی
سلێمانی، پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دروشمی (كەلتووری كوردی
و زمانی دایك) لە زانكۆی سلێمانی رێكدەخرێت.
نزیكەی (1500)
فیلم لە (30) وڵاتی جیاوازەوە پێشكەشی فێستیڤاڵ كراوە، لەو ژمارەیەش (150) فیلم
پەسەندكراوە و لە فێستیڤاڵەكەدا نمایش دەكرێت، (95) فیلم دەچنە پێشبڕكێی
فێستیڤاڵەكەوە، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی فێستڤاڵەكە، كە كۆی گشتی (19) خەڵاتی
جیاوازە، بەپێی چوار بەشی جیاواز، كە بریتین لە كورتە فیلم و دۆكۆمێنتاری (ناوخۆیی
و دەرەكی)، فیلمی درێژی ناوخۆیی و فیلمی لاوان.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا،
كە لە هۆڵی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، رێكخەرانی
فێستیڤاڵەكە رۆشناییان خستەسەر ئەو چالاكییە ئەكادیمی و هونەرییانەی لە
فێستیڤاڵەكەدا پێشكەشدەكرێن.
(پ.ی.د.دڵشاد مستەفا)
بەرپرسی بەشی ئەكادیمیی فێستیڤاڵەكە و سەرۆكی لیژنەی دادوەرانی فیلمی ناوخۆیی، رایگەیاند:
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەڵەتی جگە لە چالاكییە هونەرییەكان، كۆمەڵێك
چالاكی ئەكادیمیش پێشكەشدەكات، كە خۆی لە پێنج پانێڵی جیاواز دەبینێتەوە، هەروەها
كەسانی ئەكادیمی لە وڵاتانی دەوروبەر بانگهێشتكراون.
وتیشی: جیاوازی
فێستیڤاڵی ئەمساڵ ئەوەیە بە پشتیوانییەكی دارایی زۆر كەم و بە هەوڵی لێبڕاوانەی
بەڕێوەبەرانی فێستڤاڵەكە و زانكۆی سلێمانی و دڵسۆزانی شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت،
كە بە ماندووبون و لە خۆبردویی و خۆبەخشی كاریان كردووە لەپێناوی هێشتنەوەی دروشمی
سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە.
چالاكییەكانی رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ سەعات پێنجی ئێوارە لە هۆڵی
كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی دەستپێدەکات و پانێڵەكانیش بەیانیان لە هۆڵەكانی كۆنگرێس
بەڕێوەدەچن، پاشنیوەڕوانیش بۆ ماوەی پێنج رۆژ فیلمەكان لە سیتی سینەما نمایشدەكرێت.
هاوكات، (فوئاد
جەلال) بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ رایگەیاند: (250) میوان لە وڵاتانی دەرەوە و ناوچەکە و
وڵاتانی عەرەبی و چەند ئەكتەرێكی دیاری وڵاتانی عەرەبی بەشدار دەبن و چەندین كتێب
و گۆڤار لە چاپدایە لە ئیڤێنتەكاندا دابەشدەكرێن.
ئاشكراشیكرد، كە
پڕۆژەی ساڵی داهاتوویان فێستیڤاڵی فیلمی دۆكۆمێنتارییە لە شاری هەڵەبجە
ئەنجامدەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

