لەتیف نێروەیی: سەرۆک بافڵ دەرگای چارەسەری کێشەکانی کردەوە
کوردستان 09:58 PM - 2025-09-26
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسى لە بۆچوون و هەڵوێستى سەرۆک
بافڵ جەلال تاڵەبانى دەربارەى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا کرد و
رایگەیاند: سەرۆک بافڵ تاڵەبانى بە نوێنەرایەتى هەموو هەرێمى کوردستان سەردانى
بەغداى کرد و لەیەکەم کۆبوونەوەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى حکومەتى فیدراڵ، گەیشتنە
لێکتێگەیشتنێکى گرنگ، کە بووە کلیلى کردنەوەى دەرگا داخراوەکان.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند: بۆچوونى سەرۆک بافڵ تاڵەبانى ئەوە بووە کە بە
بایکۆت ناگەینە ئەنجامێکى ئەرێنى، واتا ناتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵکو
کێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت و دۆخى هاووڵاتییان و مووچەخۆران دژوارتر و سەختر دەبێت، قوڵایى
ستراتیجى چارەسەرى ئەم کێشەیە هەر بەغدایە.
لەتیف نێروەیى
ئەوەشى روونکردەوە: سەرۆک بافڵ تاڵەبانى پێشنیارى کرد، دەرفەتێک بە ئەو بدەن، کە
سەردانێکى بەغدا بکات، ئەم پێشنیارە پەسەند کرا، کە بە نوێنەرایەتى هەموو هەرێمى
کوردستان سەرۆک بافڵ تاڵەبانى سەردانى بەغدا بکات و سەردانى بەغداى کرد و لەیەکەم
کۆبوونەوەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى فیدراڵ، گەیشتنە
لێکتێگەیشتنێکى گرنگ، ئەمەش بووە کلیلى کردنەوەى ئەو دەرگا داخراوانەى کە لە نێوان
وەفدى دانوستانى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ هەبوون.
جێى ئاماژەیە
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى ئەمڕۆ رایگەیاند: هەمیشە باوەڕمان وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە
دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە
ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان.
ئهمهش له كاتێكدایه، رۆژی
15 ی 7ی 2025، بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان گهیشته
بهغدا و لهگهڵ محهمهد شیاع سودانی سهرۆكوهزیرانی عیراق، له بارهی چارهسهركردنی
كێشهی مووچهخۆرانی ههرێم كۆبووهوه، هاوكات له كۆبوونهوهی نا ئاسایی ئهنجومهنی
وهزیرانی عیراقدا كه رۆژی 17ی 7ی 2025 بهڕێوهچوو، سهرۆكوهزیرانی عیراق
ستایشی ههوڵهكانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سهبارهت به رێككهوتن
لهسهر دۆسیهی رادهستكردنی نهوت و داهاته نانهوتییهكانی ههرێم و چارهسهركردنی
كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

