وڵاتانی جیهان پێشوازی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەن
کوردستان 03:13 PM - 2025-09-27
ئاژانسەکان
نەوتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ 27ی9ی2025 ، ههناردەکردنەوەی نهوتی ههرێمی كوردستان لە رێگای بۆریی
نەوتی عیراق - تورکیا دەستی پێکردەوە و هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا پێشوازییان
لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کرد بۆ دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێم و دەڵێن: "هەنگاوێکی گرنگە و سودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت".
وەزیری دەرەوەی ئەملابکا: ئاسانکاریمان کردووە
دوێنێ، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیێنراوێکی لەسەر
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێشوازی لە
راگەیاندنی ئەو رێککەوتنە دەکەین کە لەنێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی
کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا کراوە بۆ وەگەڕخستنەوەی بۆریی نەوتی عیراق –
تورکیا.
لە بارەی هەوڵی وڵاتەکەشی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ گەیشتن بە رێککەوتنەکە ئەمریکا ئاسانکاریی
بۆ کردووە ، رێککەوتنەکە سوودی بەرچاوی بۆ ئەمریکی و عیراقییەکانیش دەبێت.
بەریتانیا: رێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە
هاوکات باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق و کۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا
لە هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، پێشوازی لەو رێککەوتنە
مێژووییەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عیراق دەکەین بۆ
کردنەوەی بۆریی نەوتی عیراق – تورکیا.
دەشڵێن،
"ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی وەبەرهێنانی زیاتر و خۆشگوزەرانی
بۆ تەواوی هاووڵاتیانی عیراق".
ئەڵمانیا: رێککەوتنەکە کلیلی سەقامگیرییە
هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە حکومەتی فیدراڵی
عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت.
دەشڵێت: رێککەوتنەکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆهاریکاری زیاتر و کلیلی سەقامگیری
و گەشەپێدانە لە عیراق و ناوچەکە.
فەرەنسا:جێبەجێکردنی لە بەرژەوەندی هەموواندایە
لەلایەکی دیکەوە، پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق پێشوازی لەو ڕێککەوتنەکەی
نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی
نەوتی کوردستان کرد و لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزی
فەرەنسا نوسیوویەتی: "پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەم کە دوێنێ لە نێوان حکومەتی
فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی
بەرهەمهێنراو لە هەرێم،دووپاتیشی دەکەمەوە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی
هەموواندایە".
یەکێتی ئەوروپا:کلیلی چەسپاندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانییە
هەر پەیوەست بە کاردانەوەکان، نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا پێشوازییان لە ڕێککەوتنی
نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەیان بەوەکردووە: نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ عیراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی
نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوت لەرێگای تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە:هاریکاری نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی
کوردستان کلیلی چەسپاندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانییە لە وڵات و ناوچەکەدا".
ئەپیکور:هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتن بوو
پەیوەست
بە بۆچوونی کۆمپانیا نەوتییەکانیش، مایڵز کاگینز وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند
هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتن بوو بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی
نەوت.
وتیشی: "رێککەوتنی
سێقۆڵیمان ئیمزا کرد بۆ ئەوەی بە روونی لە داواکاریی یەکدی تێبگەین."
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی
2ی 2023 بڕیارێكی 277 لاپهڕهیی لهپاریس بۆ راگرتنی ههناردهكردنی نهوت لهههرێمی
كوردستان دهرچوو، دواتر رۆژی (25ی 3ی 2023 بهڕهسمی بڕیارهكه جێبهجێكرا و
ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان راگیرا، ئەمڕۆش دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و
دوو رۆژ بە رەسمی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

