جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەری کێشەکانە
کوردستان 11:25 AM - 2025-09-28
PUKMEDIA
رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر پرسی نەوت
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری کێشە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر دەبێت، بەتایبەت پرسی مووچە".
چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت بۆ هەرێم بنێردرێت
مەلا کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIAی راگەیاند: "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە و ئەو کێشە داراییانەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمدا هەن".
ئەوەش دەڵێت: "چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوتی
مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، هاوکات بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەش
هەوڵەکان بەردەوامن کە ناردن و دابەشکردنی مووچە بەردەوامی هەبێت".
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ پرۆژە یاسای بودجەی
ساڵی 2026 گرنگە فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی پشکمان لە پرۆژە
یاساکەدا دیاری بکرێت نەک تەنها مووچە، هاوکات دەتوانرێت بۆ رێژەی پشکەکە پشتبە
دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ببەسترێت و بەپێی نوێترین سەرژمێری کە ساڵی رابردوو
ئەنجامدرا دانیشتوانی هەرێم زیاتر ٪14 ی دانیشتوانی عیراق پێکدەهێنن".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە 27-9-2025 وهزارهتی نهوتی عیراق دهستپێكردنهوهی ههناردهی
نهوتی ههرێمی كوردستانی راگهیاند و ئاشكرایكرد: "بهبێ كێشه پڕۆسهكه
دهستیپێكردهوه"، پڕۆسهی ههناردهكردنهوهی نهوتی خاوی ههرێم لهڕێگهی هێڵی
عیراق – توركیا دهستیپێكردهوهو کە بڕی 190ههزار
بهرمیل لهڕێگهی بۆرییهوه رهوانهی بهندهری جهیهان كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

