نزیكەی 7 هەزار پێشمەرگە خانەنشین بوون و شوێنەكانیان پڕناكرێتەوە
کوردستان 04:26 PM - 2025-09-28
PUKMEDIA
پێشمەرگەی کوردستان
لە دووساڵی رابردوودا نزیكەی حەوت هەزار پێشمەرگە خانەنشین بوون و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگەش دەڵێت: "شوێنەكانیان پڕناكرێتەوە، چونكە پێكهاتەی سەرجەم هێزەكانی 70 و 80 و وەزارەت، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا رێكدەخرێنەوە".
فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ساڵانی 2024 و 2025 دا، نزیكەی حەوت هەزار ئەفسەر و پلەدار و پیشمەرگە لەهێزەكانی 70 و 80 و وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كراون و شوێنەكانیشیان پڕناكرێتەوە.
راشیگەیاند: بەپێی بەرنامەی نوێی رێكخستنەوەو چاكسازی هێزەكانی پێشمەرگەو لەچوارچێوەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، پێكهاتەی سەرجەم هێزەكانی 70 و 80 و وەزارەت، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا رێكدەخرێنەوە و ئەو ژمارەیەی بۆ ئەو رێكخستنەوەیە دیاریكراوە لە ژمارەی ئێستای پێشمەرگە كەمترە، بۆیە خانەنشین بوونی ئەو حەوت هەزارە لە ئەفسەر و پلەدار و پیشمەرگە و پڕنەكردنەوەی شوێنەكانیان گرفت دروستناكات.
لەبارەی چۆنێتی دابەشكردنی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند: هەرچەندە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشنیار كراوە هاوكاری هاوپەیمانان بە شێوازی لۆجستی واتا بۆ پێداویستی سەربازی خەرجبكرێت نەك وەك مووچە بەسەر پێشمەرگەدا دابەشبكرێت، بەڵام تائێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە و دیارنییە بۆ ئەم مانگە هاوكارییەكە چۆن خەرجدەكرێت.
هاوكات ئەحمەد لەتیف، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری هێزەكانی 70، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: خانەنشینكردنی نزیكەی حەوت هەزار ئەفسەر و پلەدار و پیشمەرگە لە هێزەكانی 70 و 80 و وەزارەتی پێشمەرگە، هەرچەندە شوێنەكانیان پڕناكرێتەوە، چونكە بەهۆی نەبوونی دامەزراندنەوە ناتوانرێت كەسی دیكەیان لەشوێن دابمەزرێندرێت، بەڵام لەرووی ئیدارییەوە بۆشایی دروستكردووە، بەمەش ژمارەی پێشمەرگە بەردەوام لەكەمبوونەوەدا دەبێت، ئەمەش لەپێناو رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە بەپێی ئەو خواستەی كە هەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆبوونەوەكانی هەرێم و ئەمریكا لەبارەی پڕۆسەی چاكسازیی پێشمەرگە بەردەوامن و رۆژی 16ی 9ی 2025، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان لێپرسراوانی ژمارەیەك لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریكا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو، تێیدا جەخت لە گرنگیی سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەكخستنەوەیان، دوا هەنگاوەكانی پڕۆسەكە و ئەو قۆناغانەی كە ماون كرایەوە و هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاڕاستەی خێراكردنی پڕۆسەكە و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەمی دووپات كرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

