عیراق بە سەختترین وشكەساڵیدا تێدەپەڕێت
عیراق 05:44 PM - 2025-09-28
ئاژانسی هەواڵی عیراقی
كۆبوونەوەی وەزاری سێ وەزارەتی عیراق بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەمئاوی
ئەمڕۆ28ی9ی2025، كۆبوونەوەیەكی وەزاری بەپەلە لە نێوان سێ وەزارەتی عیراق بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەمئاوی ئەنجامدرا و راسپاردەكانیش لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخرێنەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق، كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری هاوبەش لەسەر ئاستی وەزیرانی سەرچاوەكانی ئاو، كشتوكاڵ و ژینگە بۆ تاوتوێكردنی چارەسەری قەیرانی وشكەساڵی و كەمی ئاو لە عیراق ئەنجامدراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان دووپاتی كردووەتەوە: عیراق بە سەختترین ساڵی وشكەساڵیدا تێدەپەڕێت كە لەماوەی 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان هۆكاری ئەم قەیرانەی بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و بەردەوامی دروستكردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ گێڕاوەتەوە، كە بەهۆیەوە بەشە ئاوی پێویست ناگاتە عیراق و كاریگەری لەسەر دۆخی ژینگەیی و كشتوكاڵی عیراق دروستكردووە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگە كورتەیەكی لەسەر كێشەی پیسبوونی ڕووبارەكان خستووەتەڕوو كە لە ئەنجامی فڕێدانی پاشماوە و پاشماوەی پیشەسازییەوە دروستبووە.
وەزیری ژینگە داواشیكرد، میكانیزمێك بۆ كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بگیرێتەبەر.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: وەزیرەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە چەند ڕاسپاردەیەكیان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، ئەمە جگە لەوەی داوایان كردووە تیمێكی وەزاری باڵا جگە لە تیمی تەكنیكی، بۆ دانوستان لەگەڵ توركیا بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەردانەوەی ئاو پێكبهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

