پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 10:28 AM - 2025-09-29
PUKMEDIA
گەنم
پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت و له هه‌ولێر و دهۆكیش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه دابه‌شكردنه‌كه دواكه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم-یش رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌وڵداین به‌زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
نه‌وزاد كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 29ی9ی2025 پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت، هاوكات به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه دابه‌شكردنه‌كه له هه‌ولێر و دهۆك دواكه‌وتووه.
راشیگه‌یاند: له‌ساڵانی رابردوودا پاره‌ی گه‌نمی هه‌ولێر و دهۆك له لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌ولێر داده‌نرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له بانكی بازرگانی عیراق ئه‌و بڕه پاره‌یه دانراوه هه‌ر بۆیه دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له هه‌ولێر و دهۆك دواده‌كه‌وێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ش داوامان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق كردووه، به یه‌ك گوژمه پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نم بكرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین له ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
نه‌وزاد كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌مساڵ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕی 386 تۆن گه‌نم له‌جووتیاران وه‌رگیراوه، كه دوو جۆر گه‌نم بوون ئه‌و گه‌نمه‌ی به‌باران گه‌وره‌بووه نرخی 800 هه‌زار بووه و ئه‌و گه‌نمه‌ی به بارانی ده‌ستكرد گه‌وره بووه نرخی 850 دینار بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق 57 ملیار دیناری وه‌ك شایسته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كردووه، كه 25 ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هه‌ولێرو 12 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك بووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

