زانكۆی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم كۆلێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته‌وه
کوردستان 11:07 AM - 2025-09-29
PUKMEDIA
کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى
وابڕیاره ئه‌مساڵی نوێی خوێندن كۆلێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به رووی خوازیارانیدا بكرێته‌وه و ئه‌فسه‌ری ئه‌كادیمی و ته‌كنیكی و پیشه‌یی به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانیش ده‌ڵێت: له ئه‌مڕۆوه 29ی9ی2025 پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌و كۆلێژه به شێوه‌ی فۆڕمی راسته‌وخۆ له‌كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
د.یۆهان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 كۆلێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌زانكۆی سلێمانی كه بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به رووی خوێندكاران و خوازیارانیدا ده‌كرێته‌وه و كۆلێژه‌كه له سێ به‌شی (سایبه‌ر سكیوریتی - دراساتی ئاسایش - هه‌واڵگری) پێكدێت.
راشیگه‌یاند: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن ئه‌وه‌یه كه خوازیار ده‌رچووی ئه‌مساڵ یان پاری خوێندنی زانستی یان وێژه‌یی بێت و كۆنمره‌كه‌ی له 75 نمره به‌رزتربێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی باسیله‌وه‌شكرد: پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌م كۆلێژه له رۆژی 29ی9ی2025 ده‌ستپێده‌كات، به‌شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی راسته‌وخۆ له كه‌مپی نوێ زانكۆی سلێمانی.
سه‌باره‌ت به هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی كۆلێژه‌كه، د. یۆهان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دوای ئه‌وه‌ی فێرخوازان بڕوانامه‌ی ئه‌م كۆلێژه وه‌رده‌گرن، ده‌توانن وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی ره‌سمی، پیشه‌یی، ته‌كنیكی و ئه‌كادیمی له‌جێی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت كاربكه‌ن و خوێندن له‌م كۆلێژه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بێت.
زانكۆی سلێمانی له‌ساڵی 1968 دا دامه‌زراوه‌و پاشان به‌هۆكاری سیاسی زانكۆكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ قه‌ڵادزێ و له 24ی نیسانی ساڵی 1974دا كه‌مپی زانكۆی سلێمانی له قه‌ڵادزێ بۆردومانكرا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و خوێندكار شه‌هیدبوون، پاشان زانكۆكه به‌زۆره‌ملێ له‌ساڵی 1981 دا بۆ هه‌ولێر گواستراوته‌وه.
له‌ساڵی 1992 به رابه‌ڕایه‌تی سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووی عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده سیاسییه‌كان و رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، توانرا زانكۆكه له‌سلێمانی دابمهزرێتهوهو له ساڵی 1996دا وه‌ك "زانكۆی دایك" ناسێندرا، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی یه‌كه‌م زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی عیراق دامه‌زراوه.
زانكۆی سلێمانی له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ریزبه‌ندییه جیهانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش له‌پله‌ی سێهه‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه و پێشه‌نگی زانكۆكانی كوردستانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

