عیراق مامەڵەكردن بە دراوی كاش رادەگرێت
عیراق 12:35 PM - 2025-09-29
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرایكرد، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە پارەدانی كاش (نەختینەیی) لە سەرجەم دامەزراوە حكومی و ناڕەسمییەكان تا مانگی تەمموزی 2026، لەئێستاوە لە بەشێكی فەرمانگە حكومییەكان ئەو هەنگاوەیان دەستپێكردووە.
لەبارەی ئەو نیازەی بانكی ناوەندی، بیلال رەئوف ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ رایگەیاند: حكومەتی عیراق لە ساڵی (2023)وە بڕیاری داوە سیستمی بانكی رێكبخاتەوە، ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاوە، مامەڵەكردنی دیجیتاڵی لە عیراق هاتووەتەئاراوە، یەكێك لەوانە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانە كە هەنگاوی باشی نا، دواتر هەندێك مامەڵە لە عیراقدا كران بەسیستمی بانكی، لەمساڵیشدا بابەتی پێشینەی خانووبەرە ئەگەر لە (100) ملیۆن دینار زیاتربێت، دەبێت مامەڵەكانی لەڕێگای بانكییەوە ئەنجامبدرێت. باسی لەوەشكرد كە سیستمی بانكی لە عیراقدا سوودی باشی دەبێت یەكێك لەوانە ئەوەیە رێگری لە گەندەڵی دەكات لە دامودەزگاكانی حكومەت و دەبێتەهۆی دروستبوونی هەژمارێكی پاك، ئەمەش وادەكات بەزوویی داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و پڕۆسەكە زۆر خێراترە لەوەی بەكاش مامەڵە بكرێت، هەروەها پاڵنەرێكی زۆرباش دەبێت بۆ ئەو كێشانەی ماوەی سێ ساڵە عیراق هەیەتی، كە ئەویش كێشەی پارەی نەختینەییە، ئیتر پێویست ناكات مووچەخۆر، كە مووچەی وەرگرت یەكسەر بچێت بیكاتەوە بە كاش، بەڵكو بۆ كاروباری دامودەزگای حكومەت و شوێنەكانی تر دەتوانێت پارەدانی ئەلیكترۆنی بەكاربهێنێت، ئەمەش ئەو گوشارانە كەمدەكاتەوە، كە حكومەت هەمیشە لە هەوڵی دابینكردنی پارەی كاشدابێت.
راشیگەیاند: ئەمە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بەهای دینار نابێت، چونكە بەرزبوونەوەی دینار بەرامبەر بە دۆلار پەیوەستە بە هەندێك فاكتەری دیكەوە، كە ئەوانیش حەواڵە و تا ئاستێك نەرمی نواندنی گەنجینەی ئەمریكایە سەبارەت بە پێدانی دۆلار.
بیلال رەئوف ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ ئاماژەی بەوەشکرد: لەڕووی ئیشوكاری حكومەتەوە كارێكی باشە و رێگری لە سپیكردنەوەی پارە دەكات، عیراقیش دەخاتە ریزی ئەو وڵاتانەی سیستمێكی بەهێزی بانكییان هەیە، ئەم پرۆسەیە بەوە ناوەستێت و بازاڕەكانی وڵاتیش دەگرێتەوە. عیراق پلانی هەیە كە بەخۆڕایی سیستمی (OS) لە زۆربەی ناوەندە بازرگانییەكاندا دابەشبكات بۆئەوەی هاووڵاتیان لە مامەڵەكانی رۆژانەیاندا كەمترین پارەی كاش بەكاربهێنن و زۆرتری لە رێگای سیستمی ئەلیكترۆنییەوە ئەنجامبدات، ئەو هەنگاوەش داواكاری سەرەكیی گەنجینەی ئەمریكا بوو، كە دەبێت عیراق سیستمی بانكی و ئەلیكترۆنی بەكاربهێنێت.
PUKMEDIA/كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

