دژە تیرۆر بەهەماهەنگی هاوپەیمانان و هێزە عیراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەنجامدا.
کوردستان 01:33 PM - 2025-10-01
PUKMEDIA
دژە تیرۆر
هێزەکانی دژە تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لە سنووری حەمرین ئەنجامدا و چەندین حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبران.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی
وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، هێزەکانی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی
هاوپەیمانان، فەوجی تەکتیکی یەک (ص م)، فەوجی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدینی سەر بە
دژەتیرۆری عێراق و فرقەی هێزی تایبەتی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لە سنوری حەمرین
ئەنجامداوە.
40 هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراون
لەراگەیەندراوەکەدا
ئەوەشهاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بووە و تێیدا 40 هێرشی
ئاسمانی ئەنجامدران و 49 حەشارگە و ئەشکەوت پشکنینیان بۆ کرا و لەناوبران، هەروەها
دەستگیراوە بەسەر چەندین کەلوپەلدا کە بۆ تاوانکاری بەکارهاتوون لەوانەش (40
گولـلە هاوەن، 70 موشەک، یەک کەرەڤان، هەشت بۆمبی چیندراو، سێ ئامێری تەقینەوە،
یەک ماتۆڕ سکیل، ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو و یەک تانکەری سوتەمەنی) کە سەرجەمیان
لەناوبراون.
ئۆپەراسیۆنەکە بێ زیان کۆتایی هاتووە
باسلەوەشکراوە: لە
سەعات 8:00ی شەوی 27ی ئەیلولی 2025 ئەو هێزانەی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە گەڕاونەتەوە
بۆ بارەگای فەرماندەیی لە کەرکوک، لە ناوچەی رەشاد، بارەگای لیوای 45ی سوپای عێراق،
بەبێ ئەوەی هیچ رووداوێک کە جێی ئاماژەپێدان بێت رووبدات، بەدەر لە تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو بە بە
ئامێرەکانی پاککردنەوەی ئەندازیاری، کە زیانێکی سوکی لێکەوتووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

