پێشانگای وێنەکانی سەرۆک مام جەلال کرایەوە
کوردستان 04:51 PM - 2025-10-01
PUKMEDIA
كردنەوەی پێشانگای وێنەكانی سەرۆك مام جەلال
ئەمڕۆ 1ی10ی2025، بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی كۆچی دوایی سەركردە و رابەری گەلەکەمان مام جەلال پێشانگایەكی تایبەتی بە بەشێك لە فۆتۆكانی سەرۆك مام جەلال کردەوە.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی مەکتەب وئەندامانی بۆردی راگەیاندن و دۆست و هەڤاڵان کرایەوە، کە تیایدا بەشێک لەو وێنانە نمایش کران کە تایبەتن بە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی سیاسی و رزگاریخوازی گەلەکەمان، کە لە هەڕەتی لاوییەوە دەستیپێکردووە.
لە بارەی کردنەوەی پێشانگاکە، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەک ئەرکێکی بچووک لەسەر شانی ئێمە، هەستاین بە خستنەڕووی کۆمەڵێک وێنەی سەرۆک مام جەلال لە وێستگە و قۆناغە جیاوازەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر وێنەیەک بۆ خۆی مێژووییەک و رووداوێکە، هەروەها کەرەستەیەکە بۆ ئەوەی نەوەی ئەم وڵاتە لە داهاتوودا لەسەر ئەم وێنانە بتوانن توێژینەوەی لەسەر بکەن.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیشی کردەوە: ئێمە وەک سەرۆک مام جەلال یان هەڤاڵ مام جەلال بینیومانە، بەڵام لەم پێشانگەیەدا وێنەی مام جەلالی باوک دەبینین، واتە بەشێک لە وێنەکان وێنەی خێزانین، کە سەیر دەکەین وەک چۆن هەڤاڵێکی میهرەبان بوو، بەهەمان شێوە باوکێکی میهرەبانیش بوو.
لە کۆتایشدا، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سەرۆک مام جەلال سەرباری ئەوەی رۆژنامەنوس و نوسەرێکی دەستڕەنگین بوو کە بەسێ زمان وتاری دەنوسی، بەهەمان شێوە میدیا دۆست و قەڵەمدۆستیش بوو، پشتگیری لە میدیای ئازاد دەکرد وبڕوای تەواوی بە ئازادی رادەربڕین هەبوو،ئێمەش خوێندکارێکن لەو خوێندنگا گەورەیەی کە هەڤاڵ مام جەلال مامۆستای بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

