كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەرێوەدەچێت
بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر ماڵئاوایی سەركردە و رابەری گەلەكەمان سەرۆك مام جەلال، زانكۆی سلێمانی بەهاوبەشی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، رێكدەخات.
لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا، پاشنیوەڕۆی رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2025، مەراسیمێكی تایبەت لە هۆڵی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و رۆژی 4ی تشرینی یەكەمی 2025، لە دووەم ڕۆژی كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (سەرۆك جەلال تاڵەبانی) چەند پانێڵێك پێشكەشدەكرێن.
لە كۆنفرانسەكەدا (20) توێژینەوەی زانستی لەسەر هزری سیاسیی سەرۆك مام جەلال و رۆڵ و كاریگەری لە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقی دوای ساڵی 2003، هەروەها رۆڵ و كاریگەری سەرۆك مام جەلال لەسەر پەیوەندی چین و كوردستان و عێراق و هەوڵەكانیان بۆ سەقامگیری و پێكەوەژیان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە شاری كەركوك پێشكەشدەكرێن.
جێی باسە، هەر بەبۆنەی ژیانئاوایی (سەرۆك مام جەلال) رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2025، بە بەشداری خانەی پەرتوك و كتێبخانەی زانكۆی سلێمانی، حەوتەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بەناوی (خولی سەرۆك تاڵەبانی) دەكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

