كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و وتاری یەكبوونخوازیی مام جەلال
مەڵتی میدیا 10:59 AM - 2025-10-06
PUKMEDIA
مؤتمرات المعارضة العراقیة وخطاب مام جلال الوحدوي مؤتمر لندن نموذجا
كتێبی كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و گوتاری یەكبوونخوازیی مام جەلال - كۆنگرەی لەندەن بە نموونە، كە د. عەدالەت عەبدوڵڵا بە زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی (مؤتمرات المعارضة العراقیة وخطاب مام جلال الوحدوي مؤتمر لندن نموذجا) نووسیویەتی، چاپ و بڵاوكرایەوە.
ئەم كتێبە توێژینەوەیەكی زانستی و ئەكادیمییە سەبارەت بە گوتارە سیاسییەكانی سەرۆك مام جەلال، كە لە كۆنگرە جیاجیاكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا پێشكەشی كردوون، بەڵام سامپڵی سەرەكیی توێژینەوەكە ئەو گوتارەی سەرۆك مام جەلالە كە ساڵی 2002 لە كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پێشكەشی كرد.
كتێبەكە سەرەتا پوختەیەكی توێژینەوەكە و دواتر پێشەكی و پاشان سێ بەشی سەرەكیی لەخۆ دەگرێت، بەشی یەكەم: میتۆدی توێژینەوەكەیە و بەشی دووەمیش تایبەت كراوە بە گوتارەكانی سەرۆك مام جەلال لە كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا، لە بەشی سێیەمدا توێژەر د. عەدالەت عەبدوڵڵا بە وردی قسە لەسەر پێكهاتە و ئاماژەكانی گوتارەكەی سەرۆك مام جەلال دەكات، كە لە لەندەن پێشكەشی كرد.
لە پێشەكی ئەم كتێبەدا نووسەر ئاماژە بە رۆڵی گرنگ و پێشەنگی سەرۆك مام جەلال دەكات لە یەكخستنی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و گەڵاڵەكردنی سیناریۆكانی بەردەم داهاتووی عیراق، كە ئەوكات مەسەلەی یەكپارچەیی خاكی عیراق خەمی سەرەكی ئۆپۆزسیۆن بوو، هەروەها باس لەوەش دەكات كە سەرۆك مام جەلال لەو كاتەدا بەشداربوو لە بەدیهێنانی كۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە گۆڕینی رژێم و قەناعەتپێكردنی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بە بەشداریكردن لە رووخاندنی رژێمدا، ئەوەش لە كاتێكدا بوو، كە لەو سەردەمەدا ئۆپۆزسیۆنی عیراقی وا دەهاتەبەرچاو كە تەنیا بینەرێكی دەستەپاچە و پەرتەوازەیە و هیچی پێناكرێت، بەڵام سەرۆك مام جەلال رۆڵی سەرەكی بینی لە نزیكخستنەوەی بۆچوونەكان و بە دەستهێنانی كۆدەنگیی لە ناویاندا.
جێگەی ئاماژەیە، ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ كۆمەڵێك توێژینەوەی زانستیی دیكەدا لە یەكەم دیداری ساڵیادی شەشەمی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال كە لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2023دا لە نەجەف بەڕێوەچوو، پێشكەش كرا، دیدارەكەش بە سەرپەرشتی دامەزراوەی مام جەلال و دامەزراوەی خێرخوازیی بەحرئەلعلوم بەڕێوەچوو.
PUKMEDIAS/ ئا:كوردەوان محەمەد سەعید
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

