یهك ملیۆن بهرمیل نهوتی ههرێم به ئهوروپا فرۆشرا
کوردستان 12:03 PM - 2025-10-06
PUKMEDIA
بەندەرى جەیهان
ئەمڕۆ دووشەممە 6ى10ى2025 یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان
لە رێگەی کەشتییەوە بەرەو بازاڕەکانی ئەورووپا رۆیشت و فرۆشرا.
بەپێی ئەو نرخەی دیاریکراوە بۆ فرۆشتنی نەوتی
کوردستان کە 65 دۆلارە، بەهای ئەو نەوتەی ئەمڕۆ فرۆشراوە 65 ملیۆن دۆلارە.
رۆژى شەممە 4ی10ی2025،
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن
بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، دووپاتیشی کردەوە یەکەم کەشتی نەوت
هەڵگر بەندەری جیهانی جێهێشتووە.
وەزیری نەوتی
عیراق ئەوەشى راگەیاندبوو: چەند رۆژێک لەمەوبەر، هەناردەکردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە
بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی بۆری عیراق- تورکیا دەستیپێکردەوە، کە بۆ ماوەی زیاتر
لە دوو ساڵ بوو راگیرابوو.
ئاماژەی
بەوەشکردبوو: حکومەتی فیدراڵ نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە
هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عیراق.
پەیوەست بەو
بڕەشی کە وەریانگرتووە، وەزیری نەوت ئاشکرای کردبوو: بڕی نەوتی وەرگیراو تا ئێستا
گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل، ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا 650 هەزار
بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بارکراوە بۆ فرۆشتن و ئاڕاستەی ئەو شوێنانەکراوە کە
گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە 27ی9ی2025 وهزارهتی نهوتی عیراق دهستپێكردنهوهی ههناردهی
نهوتی ههرێمی كوردستانی راگهیاند و ئاشكرایكرد: "بهبێ كێشه پڕۆسهكه
دهستیپێكردهوه"، پڕۆسهی ههناردهكردنهوهی نهوتی خاوی ههرێم له رێگهی
هێڵی عیراق – توركیا دهستیپێكردهوه و کە بڕی 190ههزار بهرمیلی رۆژانەی له رێگهی
بۆرییهوه رهوانهی بهندهری جهیهان كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

