قوباد تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی هەرێم و بەغدا بە یەکێتی بسپێرن
کوردستان 09:49 PM - 2025-10-06
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەشێوەیەکی رەسمی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: چارەسەری کێشەی هەرێم و بەغدا بە یەکێتی بسپێرن.
ئەمڕۆ 6ی 10ی 2025 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەنووسسازە. گرنگترین پرسیاری هەر دەنگدەرێک دەبێت ئەوەبێت کام لایەن ئەوەندەی یەکێتی لە بەغدا بەهێز و کاریگەرە کە بتوانێت شەڕی دابینکردنی مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکات؟
ئاماژەی بەوەشداوە: بە درێژایی ساڵانی رابردوو کام لایەن جگە لە یەکێتی توانیوویەتی بە تایبەت لە کاتی کێشە و قەیرانەکاندا، گرێکوێرەکان بکاتەوە و چارەسەری کێشەکانی بکات؟ هەربۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بەغدا بە یەکێتیی بسپێرن.
باسیلەوەشکردووە: لە یەکەم هەنگاوی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسان و کادرانی یەکێتی لە بازنەی یەکی شۆڕش و بازنەی دووی برایەتی کۆبوومەوە. داوام لێکردن هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ و بۆ دانیشتوانی هەولێری پایتەختی روون بکەنەوە کە بۆچی دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی بدەن.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرەسمی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد و رایگەیاند: تەنها یەکێتی لە بەغدا کاریگەری هەیە و دەتوانێت یەکڕیزی عیراق بپارێزێت.
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

