ئێمە ٢٢٢ ین، ئێمە مەجبورین و مەمنونین
بیروڕا 10:02 AM - 2025-10-08
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئێمە حیزبێکی مەجبورین، مەجبوری گەلەکەمان و کۆمەڵەی خۆمانین، لە شین و شایی، لە تەنگانە و تەنکایی و فەرەحنایی تێکەڵی خەڵکی خۆمانین.
لە خەبات و تێکۆشاندا چاومان لە دەستی بەشداری و پشتیوانی و بەتەنگەوە هاتنی گەلەکەمانین، چاومان لە ڕەزامەندی و قایل بوونی میللەتەکەمانین و دڵمان لایەتی.
لە خەباتی نهێنی و رێکخراوەییدا پشت و پەنا و راز و نیاز و نهێنی پارێزیمان هەر ئەوان بوون، چاومان لە تۆڕی پشتگیری و داڵدەدان و لە باوەشگرتنی کۆمەڵی کوردەواری بوو، لەوەشدا خراپمان نەکرد و هەڵە نەبووین.
لە خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا چاومان لە تفەنگی قاچاغ و بار بوو و ئابونەی مانگانەی ئەندامەکان و خێزان و کەسوکارمان بوو، چاومان لە هیممەتی هێزەکانی پشتیوانی و جەماوەری شار و لادێی ئازادکراو بوو، ئومێدمان لەسەر پشتیوانی و هاوکاری توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری بوو، بەپێی تیوری شۆڕشگێڕی (ماسی و ئاوەکە) ماسی مەجبوری ئاوی سازگاری نەتەوەکەمان بووین کە بمانپارێزێ و بمانبوژێنێتەوە و بمانگرێتە خۆ، تا ئێمەش بە خەبات و خەندەق و سەنگەری ئاوەدان لەسەریان بێینە جواب و پشتیوانییان لێ بکەین و گشتمان تەواوکاری یەکتری بین، ئێمە مەجبوری میللەتەکەمانین لە گەورەکردنی بزوتنەوەی کوردایەتی و گەشەکردنی تا دەڕەقەتی ئەرکی پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بین، لەیەک ئاو دەخۆینەوە و لەیەک دەپرسینەوە و لەیەک دەپێچینەوە و هەماهەنگین .
مەجبوری گەلەکەمانین کە هێزی لەبن نەهاتووی ئێمەیە و ئێمەش باسکی پۆڵاینی پارێزگاری ئەوانین.
ئینجا لە زەمەنی نوێشدا ، لە دیموکراسی و هەڵبژاردنیشدا واین. چاومان لەسەر دەست و مەچەک و قەڵەم و مەرەکەب و کلیکی دەستی هاوڵاتیانی خۆمانین. دەنگی ئەوانمان گەرەکە و دەنگی ئەوانمان لە لا زوڵاڵ و خۆشەو پێی نەشئە دەبین، پێی گەورە دەبین و باڵا دەکەین.
بەڵێ دیسانەوە هەڵبژاردنە و ئێمە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانین ، وەکو هەمیشە و بەردەوام مەجبوری گەلەکەمانین بۆ ئەوەی بەهێزمان بکەنەوە و ئێمەش هێزی ئەوان بین لە بەغدا. دیسانەوە سەربە ماڵی خەڵکی خۆماندا دەکەین ، تاک بە تاک و ماڵ بە ماڵ مەمنونی دەنگی ئەوانین و پێیان دەڵێین (دەنگی تۆین لە بەغداد) و دەنگی تۆمان دەوێت بۆ بەغداد.
جارێکی تر ڕوومان کردەوە خەڵکی خۆمان تا دەنگمان بداتێ و دەنگمان زوڵاڵ بکات لە کەینوبەینی دیموکراسی بەغدای ناوەندی سیاسەتی عێراقدا ، جارێکی تر موحتاجی میللەتەکەمانین تا لە بەغدا پشتمان بەوان ئەستوور بێت. تا دەنگی حەڵاڵیان لە زستاندا گەرممان بکاتەوە و لە هاوینی گەرمی پایتەختدا دڵمان فێنک بکاتەوە.
جارێکی تر دیموکراسی و هەڵبژاردن و دەنگدانە و ئێمە کەیفمان بەوە دێت کە گەلەکەمان و هاوڵاتیانمان چاویان بە مەجبووری و مەمنوونی دووبارە و بەردەواممان رووناک و گەشبێتەوە. ئێمە وەکو هێزی تر ، وەک هیتر نین کە پشتمان بە بێگانە و ئەغیار قایم بێت،ئێمە پشتمان بە گەلەکەمان قایمە و چاو لە دەستی ئەوانین، لووتبەرزی گەلەکەمان نین، تا رووزەردی لای نەیارەکانمان بین، ئێمە حەزمان لێیە و دڵمان خۆشە بە بەسەرکردنەوە و لاواندنەوەی غروری جوان و ئیجابی گەلەکەمان، کە دەبینێ بۆ لەمەودواش پێویستمان بە دەنگ و ڕەزامەندی ئەو هەیە، کە دەبینێ ئەم داخوازییە پرسێکی دووبارە و بەردەوامە. ئێمە دەنگمان دەوێ و دووبارە و بگرە ٢٢٢ جاری تریش بچینەوە لای خەڵکی خانووە قوڕەکان و خانووەبە بلۆک و تابوقدروست کراوەکانیش هێشتا پێمان حەیف نییە و پێمان کەم نییە. هێشتا لە گیانمان فرەخۆشە سەر بە ماڵی دۆست و خەڵکی خۆماندا بکەینەوە، باشترە لەوەی سەر بە ماڵی دوژمن و ئەغیاردا بکەین.
میللەتی خۆمانە و جارێکی تر دەچینەوە لای و قەت کۆڵ نادەین، دەڵێین هێزی تۆین، لە بەغدا و هێزی تۆمان پێویستە بۆ بەغدا.
ئێمە مەجبورین و مەمنونین، ئێمە ٢٢٢ین کە مام جەلال فێری کردین هەڵقوڵاوی ناو گەلی خۆمان بین و هێز لەوان وەربگرین و هێز بەوان بدەین.
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

