زانكۆی سلێمانی سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی عیراقه
کوردستان 05:42 PM - 2025-10-09
راگەیاندی زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی
زانكۆی سلێمانی ئه‌و زانكۆیه‌یه كه بهمێژووهكهی پێناسه‌ی خۆی بۆ هه‌مووان ده‌كات و له‌سه‌رجه‌م سه‌رده‌م و قۆناغه‌كاندا له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه تائێستا هه‌میشه خۆی به‌پێشه‌نگ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا نیشانداوه.
هەمیشە
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و خودی سەرۆک بافڵ گرنگی تایبەتی بە زانکۆی سلێمانی و
خوێندکارەکانی وشوێنی مانەوەیان داوە و لەئێستادا
لەسەر ئەرکی سەرۆکی یەکێتی و هەردوو کەمپی زانکۆی سلێمانی لە نۆژەنکردنەوەدان.
دووبارە سەرۆک مام جەلال زانکۆی سلێمانی دامەزراندەوەزانكۆكه له‌ساڵی 1968 دامه‌زراوه، به‌ڵام دوای چه‌ندجارێك راگواستن، دواجار به هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ساڵی 1992 دامه‌زرایه‌وه، كه سه‌ره‌تا ته‌نها سێ كۆلێجی تێدابوو كه ئه‌وانیش (كۆلێجی زمان، كۆلێجی كشتوكاڵ و كۆلێجی پزیشكی)، به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌بوو بۆ شاری سلێمانی و گه‌نجه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌خوێندن و تواناكانیان بده‌ن و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ستبهێنن.
حزبی بەعس بووە هۆی دابڕانی سەدان خوێندکار لە خوێندنبههۆی چالاكی و به‌رزی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری خوێندكاره‌كانیه‌وه حزبی به‌عسی فاشیست له‌ساڵی 1970 زانكۆكه‌ی راگواست بۆ قه‌ڵادزێ و پاشانیش 1981 زانكۆكه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر گواسته‌وه‌و ناوه‌كه‌شی گۆڕی بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته ناشارستانیهیهی حزبی به‌عسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی خراپی دۆخی گوزه‌رانیانه‌وه ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌یان بوون و نه‌یانتوانی له‌شاری هه‌ولێر درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
زانکۆی سلێمانی 25 هەزار خوێندکاری هەیە
زانكۆی سلێمانی به‌وشێوه‌یه مایه‌وه تا دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد و له 14ی 11ی 1992دا جارێكی دیكه به‌هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لال زانكۆی سلێمانی دووباره دامه‌زرێندرایه‌وه و دهستكرایهوه به‌خوێندن تێیدا، تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌ئێستادا خاوه‌نی 22 كۆلێج و 86 به‌شی زانستییه و ستافی مامۆستایانی نزیكه‌ی (٢٠٠٠) دوو هه‌زار مامۆستایه و (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار خوێندكاری هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌م زانكۆیه‌دا چوار زانكۆی تر له دایكبوون كه بریتین له (زانكۆی كۆیه، زانكۆی گه‌رمیان، زانكۆی چه‌رموو، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه) و زانكۆی سلێمانی بووه به‌زانكۆی دایك بۆیان.
زانکۆی سلێمانی بووەوە بە یەکەمی عیراق
ئه‌مڕۆ 9ی 10ی 2025 زانكۆی سلێمانی بۆ دووهمجارو دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عیراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیزبه‌ندییه‌ك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوی تایمزی به‌ریتانیه‌وه كراوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكه‌وتێكی تری زانكۆكه ده‌رده‌خات چوونه ناو ئه‌و ریزبه‌ندییه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر گرانه و ئه‌مساڵ 3 هه‌زار و 181 زانكۆ داوای به‌شداریان كردووه و ته‌نها 2 هه‌زار و 191 زانكۆ پێوه‌ره‌كانیان تێپه‌ڕاندووه و توانیویانه به‌شداربن.
به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه زانكۆی سلێمانی جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌رئاستی عیراقه ئاسته‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ریزبه‌ندی نێوان 1000 بۆ 1200ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی جیهان.
سەرۆک بافڵ هەمیشە لە خەمی زانکۆ و خوێندکاراندا بووەبافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەمیشە لە خەمی زانکۆی سلێمانی و خوێندکارەکانیدا بووە و لە 5ی 3ی ساڵی 2022 لەگەڵ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە و لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و کێشەکانی خوێندکاران گرت و دوای چەند رۆژێکی کەم سەرجەم ئەو بەڵێنانەی پێیدابوون جێبەجێکرد، کە خۆی لە نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی کەرەستەی پێویست دەبینییەوە و هاوکارییەکانی تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

