سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران
کوردستان 12:43 PM - 2025-10-10
راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی
سێ تۆمەتبارەکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: شەوی ڕابردوو پاش سەعات 12ی نیوەی شەو سێ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار، بەهۆكاری ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا رێگە پێدراو نییە، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە رێکاری گونجاو دەگرێتە بەرو رێگرییان لێدەكات، لەگەڵ ئەوەدا کە دەستگیرکراوان یەکێکیان دور لەڕاستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە دەناسێنێت و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەری مەی نۆشیدایە، گرژی و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن و هێرش دەكەنە سەر کارمەندەکەمان و یەكێكیان چەكی كارمەندەکە دەڕفێنێت و تەقە دەكات و هەڵدێت.
ئەوەش هاتووە: دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دووان لەتۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەكی كوردسات دەستگیركرا.
لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران :
س ، س لەدایكبووی 1969
ب ، س ، س لە دایكبووی 2006
ب، س، س لەدایكبووی 2004
بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (31/405) لەیاسای سزاکانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

