ڕفعەت عەبدوڵا: زانکۆی سلێمانی شانازییەکی تری کردە خەڵاتی سلێمانی
ی ن ک 02:23 PM - 2025-10-10
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی یەکێتی
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی دووبارە بەدەستهێنانەوەی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتی زانکۆو تێکڕای مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات.
دەقی پەیامەکە...
پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک)و سەرۆکایەتی زانکۆو تێکڕای مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەم، بەبۆنەی دووبارە بەدەستهێنانەوەی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عیراق.
ئومێدەوارم بەدەستهێنانی ئەم دەسکەوتە زانستیە زیاتر هانتان بدات بۆ پێشکەوتنی زیاتر لەناوەندە ئەکادیمیەکانداو ببێتە کردنەوەی دەروازەیەکی گەورەترو پەیوەندی زیاتر لەگەڵ زانکۆکانی جیهانداو وەک هەمیشە نمونەی باڵای زانستخوازی و فەرهەنگی بن.
زانکۆی سلێمانی، لەکۆششی ئەکادیمی و زانستی و داهێناندا، مێژوویەکی پرشنگدارو پڕ بەرهەمی هەیەو چەندین نەوەی زانستخوازو داهێنەری پێشکەشی وڵاتەکەمان کردوە، ئەمڕۆش بەیەکەمبونی بۆ ساڵی دووەم، شانازییەکی تری لەمێژوی زانستی و ڕوناکبیری و ئەکادیمی و فەرهەنگیدا کردە خەڵاتی سلێمانی و ڕەوتی خوێندن و زانست.
دووبارە پیرۆزە لەسلێمانی و زانکۆی دایک، (ی.ن.ک) هەمیشە پشتیوان و هاوکارتان دەبێت و ئێوەش هەر پێشەنگ و پێشڕەوی بواری داهێنان و زانست و پێشکەوتن بن.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

