مەکتەبی سیاسی: بەدەستهێنانەوەی پلەی یەکەم بەرزی ئاستی زانکۆی سلێمانییە
ی ن ک 02:34 PM - 2025-10-10
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: بەدەستهێنانەوەی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق نیشانەی بەرزیی ئاستی زانكۆی سلێمانی دەردەخات كە وێڕای گشت ئەو قەیرانە جۆراوجۆرانە، ئەم پلەیە بەدەست بهێنێت.
دەقی پەیامەکە..
بەڕێزان / سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
مامۆستایان و خوێندكاران و كارمەندانی زانكۆی سلێمانی
گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانەوەی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بۆ جاری دووەم بەپێی ریزبەندیی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی.
ئەم سەرکەوتنە نیشانەی ئاستی بەرزی زانكۆی سلێمانی دەردەخات، كە وێڕای کێشە و قەیرانە جۆراوجۆرەکان ئەم پلەیە بەدەست بهێنێتەوە.
زانكۆی سلێمانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1968وە، كە بە كۆششی سەرۆك مام جەلال بنیادنرا، وەك ناوەندێكی زانستی و فەرهەنگی هەمیشە پێشەنگ بووە و لەم كاروانەدا جگە لە بوارە زانستییەكەی، چەندین كادری سیاسیشی پێگەیاندوە كە لەجوڵانەوەی كوردایەتیدا رۆڵی بەرچاویان هەبووە.
ئەمڕۆش لە كاتێكدا زانكۆی سلێمانی ئەم پلەیەی بەدەستهێناوە ، پشتیوانی تەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپات دەكەینەوە بۆ بەرەوپێشبردن و سەركەوتنی زیاتری ئاستی زانكۆكەمان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

