پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب ئەرک و ئامانجی خۆی دەپێکێت
کوردستان 04:57 PM - 2025-10-13
PUKMEDIA
رێکخەر و سەرپەرشتیارانی پێشانگا
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کۆتاییهات و لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا زانیاری و ئاماری پێشانگاکە خرایەڕوو، رایانگەیاند: 50 هەزار
ناونیشانی کتێب لە پێشانگاکەدا هەبوەو زیاتر لە 3500 ناونیشانی نوێ کە بۆیەکەم جار
بووە نمایش بکرێت، تێدا نیشاندراوە.
کڕیار و سەردانیکار و میوانێکی زۆر ئامادەبون
کاروان رەسوڵ نوێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا لە کۆتا رۆژی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
رایگەیاند: لەخۆشەویستی سەرۆک مام جەلال بۆ نوسین و کتێب ئەم پێشەنگایە ناونراوە خولی سەرۆک
تاڵەبانی، کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی توانیویەتی هاوکار و بەشدارێکی باش
بێت و هەر بابەتێک پەیوەست بە نوسین و کتێب هەبێت دامەزراوەکەمان دەتوانێت هاوکاری
بکات".
وتیشی: پێشەنگاکە سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، کڕیار و سەردانیکار و میوانێکی
زۆر ئامادەبون، سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە هاوکاربوون.
پێشانگاکە ئەرک و ئامانجی خۆی پێکاوە
دواتر نەوزاد عەبدولعەزیز راوێژکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند: وەزارەت
وەک ئەرکی سەرشانی ساڵانە پشتیوانی کردنەوەی پێشانگای کتێب دەکات لە هەولێر و
سلێمانی، لەدوو کاتی جیاوازدا بەڕێوەئەچن بۆ ئەوەی ژمارەی سەردانیکاران زیاد بن.
ئەوەشی وت: سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین کە بە هاوکاری و
بەشداریکردنیان لەگەڵمان توانیان رۆحی سەرۆک مام جەلال ئاسودە بکەن، خۆشبەختانە پێشانگاکە
ئەرک و ئامانجی خۆی پێکاوە.
پێشانگا لەلایەن بەرپرسانی ئیداری و حکومی و حزبی وڵاتەوە گرنگی پێدراوە
لە کۆتایشدا حاجی حەسەن وەک نوێنەری رێکخەری پێشانگاکە وتی: سوپاسی سەرجەم
کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بۆ بەشداری و روماڵی چالاکیەکان، سوپاسی دامودەزگا
ئەمنییەکان دەکەین بۆ پاراستنی ئەمنیەتی پێشانگا، جێی دڵخۆشییە پێشانگای ئەمساڵ
لەلایەن بەرپرسانی ئیداری و حکومی و حزبی وڵاتەوە گرنگی پێدراوە.
ئەوەشی راگەیاند: زیاتر لە 50 هەزار ناونیشانی کتێب لەم پێشەنگایەدا هەبوو،
کەلە ساڵانی رابردوودا لە 40 بۆ 45 هەزار بووە، هاوکات زیاتر لە 3500 ناونیشانی
کتێب بۆ یەکەم جار و لەم پێشەنگایەوە نمایش کراون.
لەبارەی سەردانیکارانیشەوە، وتی: بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لەئێستادا
هەرێمی گرتوەتەوەو ئەو هەموو چالاکیانەی کەلەم کاتەدا لە سلێمانی ئەنجامدراون، رێژەی
سەردانیکارانی پێشەنگاکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردوەو 50٪ ساڵی رابردوو
سەردانیکار و کڕیار هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

