یه‌كێتی بیمه‌ی ته‌ندروستی و دامه‌زراندنی خۆبه‌خشان ده‌باته به‌غداد
کوردستان 12:24 PM - 2025-10-16
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٢٢
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن پارێزگای سلێمانی له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا كردووه به یه‌كه‌می عیراق، پلانی گشتگیر‌و ههمهلایهنیشی بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان داڕشتووه، هه‌ربۆیه له‌ڕێی كاندیدكردنی پزیشك و كه‌سانی پسپۆڕه‌وه ده‌یه‌وێت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببێت به‌چاودێر له‌سه‌ر به‌شه‌ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پشكی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان.
یه‌كێتی هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌دات
دكتۆر به‌رزان محه‌مه‌د، كاندیدی ژماره 3 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به سه‌ركه‌وتنمان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌وڵده‌ده‌ین چاودێرێكی باشی ئه‌و ئامێر و پێداویستی و ده‌رمانانه بین كه پشكی هه‌رێمی كوردستانن له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و كواڵێتییهوه، كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌كه‌سانی پسپۆڕ له بواری ته‌ندروستیدا ده‌كرێت، هه‌ربۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ، كاندیده‌كانی له‌سه‌ربنه‌مای پسپۆڕییه جیاوازه‌كان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵی خۆیان به باشی بگێڕن و بیخه‌نه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
راشیگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین بیمه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ین به‌یاسا و كاری جددی بۆده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و چیتر هاووڵاتیان به‌هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌وه ئه‌ركی داراییان نه‌كه‌وێته‌سه‌ر، هاوكات پلانمان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بواری به‌شه پزیشكییه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌و یاسایه‌ی له‌عیراقدا پیاده ده‌كرێت كه‌موكوڕی تێدایه، بۆیه پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه .
یه‌كێتی كار بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی كارمه‌ندانی خۆبه‌خش ده‌كات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ماوه‌ی رابردوودا، له‌ڕێی ئیداره و دارایی گشتییه‌وه نزیكه‌ی 120 ملیۆن دیناری بۆ خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌كانی شار، هیوا، منداڵان له سلێمانی دابین كرد، چونكه خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی چه‌ند جارێك سه‌ردانی سه‌رۆك بافڵ-یان كرد‌و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێدان، ئێستاش یه‌كێتی پلانی بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی كارمه‌ندی خۆبه‌خش داڕشتووه.
شه‌ریف ره‌حیم، كاندیدی ژماره 18 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌ڕێی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی و ژێرخانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه، خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م بكات، بۆیه پلانمان هه‌یه به سه‌ركه‌وتنمان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كاری جددی بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی كارمه‌ندانی خۆبه‌خش بكه‌ین، چونكه فه‌رمانی وزاریان هه‌یه و چه‌ندین ساڵه هاوشان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی هه‌میشه‌یی له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیدا كار و خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پزیشكی مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه، پلانمان هه‌یه به گه‌شه‌پێدان به ژێرخانی نه‌خۆشخانه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له كه‌رتی گشتی و كردنه‌وه‌ی كلینیك و سه‌نته‌ری نوێ و سه‌نته‌ره جیاوازه‌كان له‌شاره‌كاندا خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكه‌ین، هاوكات ده‌مانه‌وێت به‌پاڵپشتی كردنی پسپۆڕانی پزیشكی و مامۆستایان خزمه‌تگوزاری پزیشكی بگه‌یه‌نین به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
بایه‌خی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه، له‌سلێمانی زۆرترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتییه‌وه پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كرێت و یه‌كه‌می عیراقیشه له‌چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه له‌كاتێكدا، حكومه‌تی هه‌رێم به به‌هانه‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه كه‌مترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ته‌رخانده‌كات.
هاوكات تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتییه‌وه بۆ هاووڵاتیان، هه‌ربۆیه له ماوه‌ی رابردوودا كاتێك كێشه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له‌سلێمانی دروستبوو، له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كێشه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له‌سلێمانی تاكۆتایی ساڵی 2025 چاره‌سه‌ر كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

