قوباد تاڵەبانی: هەولێرییە رەسەنەکان پەراوێز خراون
کوردستان 06:42 PM - 2025-10-19
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی 9ی سەیداوا و 11ی تەیراوای هەولێر رایگەیاند: تا دێت چینایەتی لە هەولێر تۆختر دەبێتەوە و هەولێرییە رەسەنەکان پەراوێز خراون.
دەقی راگەیەندراوی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
راستە شەکرەشار پایتەختی هەموومانە و شانازی بە مێژووەکەی و خاکەکەی و خەڵکە میهرەبانەکەیەوە دەکەین، بەڵام هاوکات نابێت دانیشتووانە رەسەنەکەی خۆی، هەولێرییە رەسەنەکانی سەیداوە و تەیراوە و تەعجیل و سێتاقان و منارە و باداوە و.. پەراوێز بخرێن و لە خێروبێری شارەکە بێبەش بکرێن.
لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٩ی سەیداوە و ١١ی تەیراوەی هەولێر ئاماژەم بەو جیاوازییە چینایەتییە گەورەیە کرد کە تا دێت لە هەولێر تۆختر دەبێتەوە. ئەوەی جێی داخە بەشێکی گەورەی هەولێرییە رەسەنەکان لە چینە پەراوێزخراو و کەم داهاتەکەن. روونیشم کردەوە یەکێتی هەوڵی داوە و هەوڵ دەدات لەڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەوە لە کورتماوەدا بازاڕی هەولێر و شارەکانی کوردستان سەقامگیربێت و لە درێژماوەشدا لەڕێی گەشەپێدانی هاوسەنگ و بەردەوامەوە جیاوازیی چینایەتی لە هەولێر و کوردستان کەم بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

