نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ خزمەتی توشبوانی شێرپەنجە ده‌بێته یه‌كه‌می عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2025-10-21
راگەیاندنی نەخۆشخانەی هیوا
نەخۆشخانەی هیوا
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر
ئاستی عیراق به‌شێكی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری توشبوانی شێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانی
هیوا له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی
تێدا ئه‌نجامدراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: كه‌رتی حكومی له‌سلێمانی
له‌ئاستێكدایه كه‌مترین نه‌خۆش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی ده‌كرێت.
د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ته به‌توشبوانی شێرپه‌نجه له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه
به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی كه‌سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی
هیوایه بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه كارا كراوه و له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی
تێدا ئه‌نجامدراوه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌شێكی نه‌شته‌رگه‌ری
تایبه‌ت به توشبوانی شێرپه‌نجه بكرێته‌وه.
وتیشی: له‌م به‌شه‌دا
وه‌ك چۆن پێشتر له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه كراوه‌و خزمه‌ت به سه‌رجه‌م
هاووڵاتیانی هه‌رێم و عیراقیش كراوه، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامده‌بین له‌ئه‌نجامدانی
نه‌شته‌رگه‌ری، به‌شێوازێكی زانستی تر.
د. یاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
هه‌تا ئێستاش به نزیكه‌یی 80٪ كه‌یسه‌كانی توشبوانی شێرپه‌نجه له‌كه‌رتی حكومی
چاره‌سه‌رو نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه، به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌بووه كه تایبه‌ت
نه‌بووه به‌و نه‌خۆشییه، ئه‌وانه‌ش كه‌له ئه‌هلی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه،
له‌سه‌ر سندوقی شێرپه‌نجه پاره‌یان بۆ سهرفكراوهتهوه.
راشیگه‌یاند: كه‌رتی
حكومی له‌سلێمانی له‌ئاستێكدایه كه‌مترین نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی
ئه‌هلی ده‌كرێت به‌جۆرێك، له‌ساڵی 2023 دا له‌هه‌ولێر 180 نه‌خۆش و له دهۆك 183
نه‌خۆش و له‌سلێمانی ته‌نها 46 نه‌خۆش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی كراون، به‌ڵام
له‌سه‌ر سندوقی شێرپه‌نجه پاره‌یان بۆ خه‌رجكراوه، هاوكات له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵدا له دهۆك 141 نه‌خۆش و له‌هه‌ولێر 125 نه‌خۆش و له‌سلێمانی ته‌نها 16 نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری نێردراونه‌ته نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان.
به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی كه‌سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه لە سلێمانی بۆ
توشبوانی شێرپه‌نجه، له‌رێگه‌ی خێرخواز (جه‌مالی حاجی عه‌لی) به هاوكاری سندوقی
شێرپه‌نجه كراوه‌ته‌وه، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستبەکاربوەو چەندین
نەشتەرگەری گەورەی بۆ توشبوانی شێرپەنجە تێدا کراوەو بەردەوامیش دەبێت لە خزمەت و
نەشتەرگەری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

