قوباد تاڵەبانی: بۆ راستکردنەوەی باری خواری حوکمڕانی دەنگ بە یەکێتی بدەن
کوردستان 05:41 PM - 2025-10-21
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ١٤ی خەبات و ١٨ی تۆپزاوە و ١٥ی قوشتەپە رایگەیاند: ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی دەتوانین باری لاری حوکمڕانی راست بکەینەوە.
دەقی راگەیاندراوی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتی و هەڤاڵانی بازنەکانی ١٤ی خەبات و ١٨ی تۆپزاوە و ١٥ی قوشتەپە:
سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە) بەسەر چوو..
ئەم یەکێتییەی ئێستا چەند ساڵە خۆی بە نوێنەری هەموو ئەو خەڵکە دەزانێت کە ناڕازین لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان و دەشیانەوێت کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ١٤ی خەبات و ١٨ی تۆپزاوە و ١٥ی قوشتەپە رامگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا رێژەیەکی زۆری خەڵکی ناڕازی دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، بەڵام با ئێستا لە خۆیان بپرسن دەنگەکانیان چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان؟ وتیشم دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە لە رابردوودا بە داخەوە هۆکار بوو بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی پارتی و یارمەتیدەر بوو بۆ سیاسەتی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی.
ئەم یەکێتییەی ئێستا کۆتایی بەو سەردەم و سیاسەتە هێناوە، بۆیە بەهێزتر بووە و ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی جگە لەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا دەتوانین چارەسەر بکەین، دەشتوانین لە هەرێمیش بە هێزێکی زیاترەوە باری خواری حکومڕانی راست بکەینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

