یه‌كێتی گه‌نجان و ژنان ده‌كاته سه‌رمه‌شقی گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كان
کوردستان 01:49 PM - 2025-10-22
PUKMEDIA
لیستی ژمارە 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كارنامه‌كه‌یدا گرنگی زۆری به به‌گه‌نجان و ژنان داوه‌و تیایدا جه‌خت له رۆڵی پێشه‌نگی ئه‌و دوو توێژه له گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌كان ده‌كاته‌وه‌و كارنامه‌كه چه‌ندین خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه ئاسانكاریی خوێندن و ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دابینكردنی سكۆلهشیپ، په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی ستارتئه‌پ و دابینكردنی بازاڕی كاری دیجیتاڵی، هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ به‌شداریی كارا له‌پۆسته باڵا حزبی و حكومییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ گه‌نجان و ژنان.
كارنامه‌ی لیستی 222 ی یه‌كێتی بۆ گه‌نجان و ژنان
گه‌نجان و ژنان سه‌رمه‌شقی گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كان ده‌بن لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكێكی گه‌نجی خاوه‌ن ئیراده، مه‌به‌ستییه‌تی گه‌نجان و ژنان وه‌كو دوو توێژی هه‌ره له‌پێش و گرنگی كۆمه‌ڵگه بكاته سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو گۆڕانكارییه نوێیه‌كان و له‌كایه و جومگه هه‌ستیاره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتدا بن.
1- دابینكردنی خوێندن له‌كۆلێژ و په‌یمانگاكان به نرخێكی كه‌م بۆ گه‌نجان، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌عیراق هه‌یه.
2- ئاسانكاری بۆ گه‌نجان بۆ ده‌ستگه‌یشتنیان به زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دابینكردنی سكۆله‌رشیپ.
3- درێژه‌دان به پرۆژه‌ی ستارتاپ تایبه‌ت به‌گه‌نجانی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بۆردانهی حكومه‌تی عیراق ساڵانه بۆ پرۆژه‌ی بچوكی گه‌نجان فه‌ندیان ده‌كات، كه ماوه‌یه‌كی باشه له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م هانگاوانه گیراوه‌ته به‌ر.
4- هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی بازاڕی كار به‌شێوه‌ی دیجیتاڵ بۆ هاوبه‌شیی كار له‌نێوان كوردستان و شاره‌كانی عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش.
5- هه‌وڵدان بۆ به‌شداری ساڵانه‌ی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق، یاخود نوێنه‌رایه‌تی عیراق له‌فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن.
6- له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عیراقه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی شوێنی هاوبه‌شی كار coworking spaces بۆ گه‌نجانی به‌رنامه‌ساز و دیزاینه‌ر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
7- ره‌خساندنی هه‌ل بۆ گه‌نجان و ژنانی وڵاته‌كه‌مان بۆ به‌شداری كارای سیاسیی و متمانه‌پێكردنیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته باڵا حزبی و حكومییه‌كان.
8- فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌امبوون له‌خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ڕێی دام و ده‌زگا فیدراڵییه‌كان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی.
یه‌كێتی ئامانجیه‌تی له به‌غداده‌وه خزمه‌تی گه‌نجان بكات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پلانی تایبه‌تی بۆ گه‌نجان هه‌یه و كاندیدێكی گه‌نجی ژنیش ده‌ڵێت: وه‌ك چۆن له رابردوودا له بواری وه‌رزش و هه‌لی كار پشگیری گه‌نجانم كردووه، بۆ داهاتووش له رێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌توانم زیاتر و باشتر خزمه‌تی گه‌نجان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكه‌م.
هێما شه‌هید كارزان شه‌قڵاوه‌یی، كاندیدی ژماره 24 ی لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی هه‌ولێر به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجیه‌تی له‌به‌غداده‌وه خزمه‌تی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌رگای خوێندنگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به روویاندا بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێك له بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی لیسته‌كه‌مان پرسی گه‌نجانه و پلانی تایبه‌تمان بۆیان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: من گه‌نجترین كاندیدم له‌سنوری هه‌موو كوردستان و له‌رابردوو چه‌ندین هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی وهرزشوانانیم بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر كردوه‌و له‌داهاتووش پلانم هه‌یه له‌بواری وه‌رزش و هونه‌ردا خزمه‌تی زیاتری گه‌نجان بكه‌م، جگه له‌هاوكاریكردنیان له ره‌خساندنی هه‌لی كاردا.
هه‌وڵی ره‌خساندنی ژیانێكی باشتر بۆ گه‌نجان ده‌ده‌ین
یه‌كێك له‌و چین و توێژانه‌ی یه‌كێتی گرنگی پێ ده‌دات گه‌نجانه‌و كاندیدێكی گه‌نجیش له لیستی یه‌كێتی ده‌ڵێت: هه‌وڵی من بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچی گه‌نجان و ره‌خساندنی ژیانێكی باشتره بۆ گه‌نجان.
شه‌یدا هادی حاجی كه‌ریم، كاندیدی ژماره 8 ی لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی سلێمانی كه گه‌نجترین كاندیده لهبازنهكهی خۆی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: كارنامه‌ی حزبه‌كه‌م خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه و منیش ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنم وه‌ك كاندیدێكی گه‌نجی ژن خزمه‌تكردنی زیاتری چینی گه‌نجان و ژنانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچی گه‌نجان و دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتر بۆیان، چونكه زۆرینه‌ی خێزانه‌كان پریشكی كۆچی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه، كه زۆربه‌یان له‌به‌رنه‌بوونی هه‌لی كار و بۆ ژیانێكی باشتر ئه‌و كۆچه ده‌كه‌ن و ئێمه له رێی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌وڵی ره‌خساندنی ژیانێكی له‌بارتر و باشتر بۆ گه‌نجان ده‌ده‌ین و خۆشم گه‌نجم و زیاتر له كێشه‌ی گه‌نجان تێده‌گه‌م، بۆیه ده‌توانم كار و پلانی باشم بۆ گۆڕانكاری هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كار و پلانی خۆیدا به‌رده‌وام گرنگی به گه‌نجان داوه، له رووی دابینكردنی هه‌لی كار و خوێندنی باش و به كوالێتی له زانكۆ و په‌یمانگا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له بواری وه‌رزش و هونه‌ردا پشگیر و پشتیوانی گه‌نجان بووه، بۆ داهاتووش كه له‌كارنامه‌كه‌یدا هه‌یه ده‌یه‌وێت گرنگی زیاتر به چینی ژنان و گه‌نجان بدات و بیانكاته داینه‌مۆی پێشخستنی كوردستان و عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

