مه‌راسیمی ناساندنی كاندیدانی یەکێتى هاوپه‌یمانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا 281 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 11:07 AM - 2025-10-25
دەرباز ستار
وێنەیەکى مەراسیمەکە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی10ی2025 له مه‌خمور مه‌راسیمی ناساندنی كاندیدانی یەکێتى هاوپه‌یمانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به‌ژماره 281 به‌ڕێوه‌چوو، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چووغیش رایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا، كاندیدی له سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیم به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سروودی مه‌شخه‌ڵان ده‌ستیپێكرد، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن سه‌ردار سیامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چووغه‌وه پێشكه‌شكرا و رایگه‌یاند: ئه‌م لیسته له‌ساڵی 2023 له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان راگه‌یه‌نرا و ئێستاش و داهاتووش هه‌ر له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونی یه‌كێتییه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خوالێخۆشبوو ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی و سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌رۆك بافڵ-یش ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه به‌رده‌وامه و هه‌مووانیش له‌سه‌ر ئه‌و رێچكهیهین.
سه‌ردار سیامه‌ند ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: له ئێستادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتى یەکێتى خەڵکى نەینەوادا له‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان کاندیدى هەیە.
سه‌ردار سیامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چووغ، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی سنوری مه‌خموور و دانیشتوانی هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه كرد، كه ده‌نگده‌ری مادده‌ی 140ن و رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌رن، من داواده‌كه‌م به گڕوتینه‌وه به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگبده‌ن به یەکێتى هاوپه‌یمانێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ژماره 281.
رۆژی 9ی4ی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ی 11ی 2025ی وەك رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

