سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژانی شەهید رزگار ئەحمەد حەسەن دەركرا
کوردستان 01:17 PM - 2025-10-27
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 2025/10/27 لەلایەن دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانییەوە سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژانی شەهید رزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەركرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە: شەوی 21ی 1ی 2024 مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەرچوون، بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێك بەناوی (ر،ح، ق) كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو، دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی قورس تاوانباری ناوبراو دەستگیركرا و لەلایەن تاوانبارێكی دیکە بەناوی (ژ، س، ح) تەقە لەمەفرەزەكەی پۆلیس كرا و بووە هۆی شەهید بوونی كارمەندمان (رزگار ئەحمەد حەسەن ) و برینداربوونی ئەفسەرێكی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و دواتر تاوانبار ( ژ، س، ح) هەڵات و دوای ماوەیەكی كەم توانرا دەستگیربكرێت.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئەوە ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح و ر،ح، ق ) دەركرد.
ئاماژەبەوەشدراوە: شەهید ( پ 4 / رزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە) لەساڵی 1980 لەگوندی بنەكەی سەر بەناحیەی قادركەرەم لەناوچەی زەنگەنە لەگەرمیان لەخێزانێكی نیشتمانپەروەر لەدایكبووە، یانزەیەمین شەهیدی خانەوادەكەیەتی، لەتەمەنی 16 ساڵیدا و لەساڵی 1996، كە ئەوكات بەئاوارەیی لەشارۆچكەی تەیناڵ لە ناوچەی بازیان، ژیانیان بەسەر دەبرد، پەیوەندیكردووە بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە فەرماندەیی سلێمانی، بەبێ دابڕان بەردەوام بووە لەخەبات و تێكۆشان لەپێناوی ئازادی و سەرفرازیی گەلی كوردستاندا، لەو پێناوەشدا لەكاتی پڕۆسەی ئازادی عیراق و رزگاركردنی شاری كەركوك، بەرگریكردن لەدەستكەوتەكانی گەلی كوردستان، رۆڵی بەرچاوی هەبووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن.
ئەەشخراوەتەڕوو: دواتر و بۆ ماوەی 11 ساڵ لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تا كاتی شەهیدبوونی لە ئەرك و خزمەتدا بووە، شەو و رۆژی خستبووە سەریەك و بەشاهیدی ئەفسەران و هاوڕێ و هاوپیشەكانی، كەسێكی دڵسۆز و پەرۆش بووە، بۆ كارەكانی و بەسەركەوتوویی ئەركەكانی جێبەجێكردووە. تا دواجار لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانی و لەپێناوی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییاندا لەساڵی 2021 شەهید بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

