هەنگاوەكانی یەکێتی لە بەغداد فراوانە و ئاسۆ روونە بۆ داهاتوو
کوردستان 02:37 PM - 2025-10-29
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و سەرۆکوەزیرانی عیراق
ناوەندی بەغداد، مەكتەبی راگەیاندن
لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق لە ساڵی 2003 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خودی سەرۆك مام جەلال، لە گرنگیی بەغداد بۆ كوردستان تێگەیشتن و ئەو راستییەیان باش دەزانی كە قووڵایی كاری ستراتیژیی كورد لە بەغدادە و لەوێ سەرجەم مافەكانی خەڵكی كوردستان بەدیدێت.
لە ساڵی 2003 ەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری بەغداد، چەندین بارەگای كردەوە و یەكەم رۆژنامەی رۆژانە و تەلەفزیۆنی دوای ئازادی لە بەغداد یەكێتی دایمەزراند، دواتر لەبەر فراوانی كارەكان مەڵبەندی بەغداد كرایەوە.
یەكێك لە پێشنیازەكانی یەكەمین دیداری یەكێتی، كردنەوەی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بوو لە بەغداد، ئەم پێشنیازە لە كۆنگرەی پێنجەم خرایە دەنگدان و بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بڕیاری كردنەوەی بارەگای مەكتەبی سیاسی لە بەغداد پەسەند كرا و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆك بافڵ تاڵەبانی تەنیا سەركردەی كوردە، توانیویەتی لە بەغداد ببێتە جێی متمانەی سەركردە عیراقییەكان و لەمسەری راست بۆ ئەوسەری چەپ متمانەی تەواویان بە سەرۆكی یەكێتی هەیە، لە هەموو سەردانەكانیدا بۆ بەغداد بە هەگبەی پڕی چارەسەری کێشەکانەوە گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان.
پەیوەندییەکانی یەکێتی لە بەغداد
ئێستا یەكێتی تەنیا حزبی كوردستانە، بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری بەغداد هەیە و پەیوەندی زۆر پتەوی لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكاندا درێژە پێداوە، جگە لە بەغداد پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی خوارووی عیراق و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و تەنانەت سەربازییەكانیش دروستكردووە، بەردەوام بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆكەرەوەی لایەنەكانە و رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامان و خەڵكی ئاساییش سەردانی دەكەن.
هەر لە بەغداد مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال هەیە، بەردەوام كەسایەتی كۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕانی پێشووی ماندووی خەبات بەسەر دەكاتەوە و لە هەوڵی دروستكردنی پردی پەیوەندیدایە لەنێوان زۆربەی ئەو كەسایەتییە كوردانەی چەندین ساڵە لە بەغداد دەژین و لە كوردستان دوورن، بەڵام كوردی رەسەنن و خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی بەهێزن لە بەغداد و تەواوی پارێزگاكانی دیکە.
یەكێتی لە بەغداد خاوەنی سەرۆك كۆمار و دوو وەزیری چالاك و ژمارەیەك بریكاری وەزیر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی هەردوو دەستەی پەیوەندییەكان و تۆڕی راگەیاندنی عیراقی و چەند بەڕێوەبەرێكی گشتیی و ژمارەیەك باڵیۆز و فراكسیۆنێكی چالاكە لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها چەندین پۆستی سەربازی، ئەمنی و ژمارەیەك كارمەندی ئاسایی لە فەرمانگەكانی دەوڵەتدا هەیە.
کۆکردنەوەی کورد لە بەغداد
لە دوایین كاردا مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری كردنەوەی ناوەندی بەغدادی راگەیاندنیدا تا كارەكانی راگەیاندنی یەكێتی لە بەغداد زیاتر رێکبخرێتەوە و گرنگی زیاتر بە بەغداد بدرێت لە رووی راگەیاندنەوە.
یەكێتی لە بەغداد پێگەی تایبەتی لەنێوان حزبە عیراقییەكاندا هەیە، گوێی لێدەگیرێت و رای بەهەند وەردەگیرێت، تا حزبەكانی دیکە و بڕیاری كۆتایی هەر بابەتێك پەیوەندی بە كوردەوە هەبێت، دەبێت یەكێتی دوایین بڕیاری لەسەر بدات.
لە بەغداد ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كورد و كوردی فەیلی دەژین، لەبەرئەوە یەكێتی هەر لە سەرەتای كاركردنییەوە لەوێ گرنگی زۆری پێداون و زۆربەیانی لە دەوری خۆی كۆكردووەتەوە، هەروەها بەردەوام لە خەمی چارەسەرکردنی گرفتەكانیاندا بووە، ئەوانیش یەكێتی بە جێمتمانەی تەواوی خۆیان دەزانن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد، لەلایەن ئەندامێكی مەكتەبی سیاسییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و رۆژ بە رۆژ كار و هەنگاوەكانی یەکێتی لە بەغداد بەرەو فراوانی دەڕوات و ئاسۆی كاركردن روونە بۆ داهاتوو.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

