یه‌كێتی هێزی ئارامییه له‌كوردستان و عیراق
کوردستان 12:07 PM - 2025-10-30
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 222
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیده‌كانی له‌سه‌ربنه‌مای پسپۆڕییه جیاوازه‌كان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵی خۆیان به باشی بگێڕن و بیخه‌نه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك كاندیدی له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕیان له‌بواری ئاسایش و ئه‌منی هه‌ڵبژاردووه، تا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به تیمێكی تۆكمه و به‌هێز و ئه‌كادیمییه‌وه سه‌قامگیری زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق بهێنێته ئاراوه‌و ده‌سته‌به‌ری پشكی هاووڵاتیانی كوردستان له‌سوپای عیراق و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌كان بكات.
كارنامه‌ی لیستی 222 ی یه‌كێتی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایه‌خی زۆر به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێده‌كۆشێت بۆ:
1-به‌رده‌وامبوون له پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری عیراق و پارێزه‌ری سه‌روه‌ری خاكی كوردستان.
2-په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراق بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان.
3-كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و عیراق به دیالۆگ و میكانیزمی سیاسی دوور له توندوتیژی.
4- كاركردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌هه‌رێم و عیراق به‌گشتی و رێگریكردن له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
5-هاوتاكردنی مووچه و ده‌رماڵه و هه‌موو ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه فیدراڵییه‌كان.
6- بایه‌خدان به نه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان.
7- چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاره‌كانیان هاوشێوه‌ی هێزه فیدراڵییه‌كان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان بێبه‌رامبه‌ر و هاوكاریكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له حاڵه‌تی پێویستدا.
8-گرنگیدانی زیاتری كۆلێژه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی له دابینكردنی پێویستییه‌كانیان.
9- ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی هاووڵاتیانی كوردستان له‌سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی بنه‌مای شه‌راكه‌ت له هه‌موو كایه‌كاندا.
یه‌كێتی به ئه‌كادیمی كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێویست ده‌زانێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزی ئارامییه و به‌رده‌وامیش بووه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یاندنی كوردستان و عیراق به كه‌ناری سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و سه‌روماڵی هاووڵاتیانی به‌ئه‌ركی خۆی زانیوه‌و به‌رده‌وام كاری بۆ ده‌كات.
رامیار حه‌یده‌ر، كاندیدی ژماره 35 له‌سه لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و سه‌روماڵی هاووڵاتیان به ئه‌ركی خۆی و مافی سه‌ره‌تایی هاووڵاتیان ده‌زانێت و به‌رده‌وامیش بووه له‌هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش نه‌ك ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عیراق، دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان و عیراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر باشترین نموونه‌یه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ئه‌كادیمی كردنی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه به‌پێویست ده‌زانێت بۆ سه‌قامگیری زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت گرنگی زیاتر به كۆلێژه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات و هه‌وڵ بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بدات .
یه‌كێتی ده‌سته‌به‌ری پشكی هاووڵاتیانی كوردستان له‌سوپای عیراق ده‌كات
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌یه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و عیراق به دیالۆگ و دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكات، هاوكات به تیمێكی تۆكمه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار بۆ پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.
مازن غه‌ریب عه‌بدولڕه‌حمان، كاندیدی ژماره 7 له‌سه لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی كه‌ركوك، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عیراق و پارێزه‌ری سه‌روه‌ری خاكی كوردستان، هه‌ربۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری عیراق و ناوچه‌كه به‌پێویست ده‌زانێت و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به تیمێكی تۆكمه‌وه كاری بۆ ده‌كات.
راشیگه‌یاند: جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی هاووڵاتیانی كوردستان له‌سوپای عیراق و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌كان به‌پێویست ده‌زانێت، هاوكات كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و عیراق به دیالۆگ و دوور له‌توندوتیژی ده‌كات، چونكه پێیوایه له‌م رێگایه‌شه‌وه ده‌توانرێت ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری زیاتر و دووركه‌وتنه‌وه له كێشه و ململانێ ببرێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق، هاوكات هه‌وڵی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه داوه‌و رۆڵی گرنگ و به‌شداری سه‌ره‌كیش بوو له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ناوچه‌كه له‌مه‌ترسییه‌كانی داعش، له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان شه‌هید و قوربانی داوه، بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش تیمێكی به ئه‌زموون و تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه تا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێم و عیراق بخه‌نه‌گه‌ڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

