مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی لەمیدیاكارانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەكات
ی ن ک 11:14 AM - 2025-11-01
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
مەكتەبی سیاسی، لەیادی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەكات و رایدەگەیەنێت: میدیای یەكێتی پێشەنگیی لەبوارەكەدا تۆماركردوە و نموونەی راستبێژی و متمانەیەكی پتەو بووە لای وەرگرانی كوردستان، هاوكات كەناڵەكانی میدیای یەكێتی چەندین رۆژنامەنوس و میدیاكاریان پێگەیاندوە كە ئێستا لە دەزگا و دامەزراوە بەناوبانگەكانی كوردستان و عیراقدا كاردەكەن.
دەقی پەیامەكە:
هەڤاڵان رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
لە یادی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوادارین هەمیشە لە سەركەوتنی بەردەوامدا بن.
كاروانی میدیایی یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە بۆ شوناسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك رێكخراوێكی سیاسی و گەیاندنی دەنگ و ئامانجەكەی، لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆی ساڵی 1975 دا مانگنامەی (الشرارە) و دواتر رێبازی نوێی دەرچواند، لەو كاتەوە تاكو ئەمڕۆ كەناڵەكانی لە گشت قۆناغەكاندا نموونەی راستبێژی و میدیای دەربەست بوون و متمانەیەكی پتەویان لای خوێنەر و گوێگر و بینەری كوردستان بنیاتناوە.
لەدوای راپەڕینیش، میدیای یەكێتی لەگەڵ گۆڕانكارییە نوێیەكاندا هەنگاوی ناوە و دەستپێشخەر بووە لە دەرچواندنی یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی بەردەوام و دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی تەلەفزیۆنی كە گوزارشتی راستەقینە لە خواستی بینەری كورد بكات، بەمانەش میدیای یەكێتی پێشەنگیی لە بوارەكەدا تۆماركردوە.
پێش دامەزراندنی بەشەكانی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن لە پەیمانگا و زانكۆكانی كوردستاندا، كەناڵەكانی میدیای یەكێتی چەندین رۆژنامەنوس و میدیاكاریان پێگەیاندوە كە ئێستا لە دەزگا و دامەزراوە بەناوبانگەكانی كوردستان و عیراقدا كاردەكەن.
ئەمڕۆش ئەم یادە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق، لەم ئەركەشدا كەناڵەكانی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی بەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپەكانی ئیتیكی رۆژنامەوانییەوە ، كار لەسەر گەیاندنی پەیام و بەرنامەی لیستی ٢٢٢ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن و خۆیان لە هەر ئاراستەیەكی چەواشەكارانه بە دوورگرتوه كە ئەمەش نیشانەیەكی تری ئومێد بەخشینە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
جارێكی تر لەم یادەدا هیوای سەركەوتنی بەردەوام بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی یەكێتی لەگشت كەناڵەكانی راگەیاندندا دەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

