كۆمسیۆن ئەپڵیكەیشنێك بۆ دەنگدەران كارا دەكات
کوردستان 11:31 AM - 2025-11-01
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەپڵیكەیشنێكی ئەلكترۆنی نوێی كارا كرد، كە هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەیەوە پشكنین بۆ كارتەكانیان بكەن تا بزانن ئامادەن بۆ وەرگرتنەوە یاخود نا، هاوكات دوایین ئاماری كۆی گشتی كارتە نوێیەكانی تێدا رادەگەیەندرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: ئامانج لە دروستكردنی ئەپڵیكەیشنەكە ئاسانكارییە بۆ دەنگدەران و گەڕاندنەوەی كارتەكان بۆیان، چونكە هاووڵاتیان دەتوانن هەر لە ماڵەوە و لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە پشكنین بۆ كارتەكانیان بكەن بۆ ئەوەی بزانن كە ئایا كارتەكەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوە یان هێشتا چاپ دەكرێت.
كۆمسیۆن راشیگەیاندووە: كۆی گشتی كارتەكانی بایۆمەتری نوێ لە ماوەی 23 ی 9 ی 2025 تاوەكو 27 ی 10 ی 2025 گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 583 هەزار و 703 كارت، لەوانەش 3 ملیۆن و 443 هەزار و 631 كارت چاپكراون و 140 هەزار و 72 كارتیش هێشتا لە قۆناغی چاپكردندان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رێژەی دابەشكردنی كارتەكان لە كۆی گشتی كارتە چاپكراوەكان گەیشتووەتە 57.5% لە كاتێكدا رێژەی كارتە دابەشكراوەكان گەیشتووەتە 59.8%.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن، پارێزگای دهۆك لە پلەی یەكەمدایە لە رووی دابەشكردنی كارتی دەنگدانەوە كە گەیشتووەتە 79.3% و دواتریش نەینەوا بەپلەی دووەم دێت 76.8% و پارێزگای هەولێرش بە رێژەی 70.1% ، هاوكات نەجەف كەمترین رێژەی دابەشكردنی كارتی دەنگدانی تێدا تۆماركراوە كە 37.7% ە.
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكە كلیك لەم لینكانە بكە:
ئەندرۆید
iOS
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

