عیماد ئەحمەد بۆ بۆردی راگهیاندن: وهڵامتان بۆ ناحهقییهكان ههبێت
کوردستان 02:06 PM - 2025-11-03
PUKMEDIA
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەگەڵ بۆردی راگەیاندن کۆبووەوە و رایگەیاند: یەکێتی لەبەردەم سەرکەوتنێکی گەورەدایە ئەرکی میدیای یەکێتیش ئەوەیە کارەکانمان ئاڕاستەبکەین بۆ هەموو ئەو ناحەقیانەی بەرامبەر سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دەکرێت ئەویش لەسەر بنەماکانی کاری راگەیاندن.
ئەمڕۆ 3ی 11ی 2025، عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بۆردی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا: یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ بە یەک تیم و بەرۆحیەتی نیشتمانیی و کوردستانییەوە کار بۆ جێبەجێکردنی ویست و خواستەکانی چین و توێژەکان دەکات و ئەرکمانە وەک میدیای یەکێتیش لەسەر بنەمای کاری راگەیاندن کارەکانمان ئاڕاستەبکەین و بۆ هەموو ئەو ناحەقیانەی بەرامبەر سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دەکرێت وەڵامی پێویست و گونجاوتان هەبێت ئەویش لەچوارچێوەی پاراستنی بەها باڵاکانی کاری راگەیاندن.
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری راشیگەیاند: میدیای یەکێتی دەبێت وەک هەمیشە سەنگین و راستگۆیانە بەرگری لە کۆمەڵانی خەڵک لە دهۆکەوە تا خانەقین و مەندەلی بکات و ئەوەی هەندێ میدیای چەواشەکاریش دەیکات نابێت ساردمان بکاتەوە چونکە یەکێتییەکمان لەبەردەم سەرکەوتنێکی گەورەدایە بۆیە دەبێت بە پەرۆشانەتر کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ و هەمووانیش لەم سەرکەوتنەی یەکێتی کە سەرکەوتنی خەڵک و پاراستنی ماف و ژیانی و مووچە هاووڵاتیانە بەشداری گەرموگوڕ بکەین .
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن باسیلەوەکرد: میدیای یەکێتی پابەندی تەواوی بە بنەماکانی کاری راگەیاندن بەشێوەیەکی پیشەیی و بەدڵنیاییەوە لەبەرامبەر چەواشەکارییەکانی میدیای لایەنێک و قسە نابەرپرسەکانی هەندێ لێپرسراو وەڵامی گونجاومان دەبێت و راستەیەکان وەک خۆی بۆ خەڵکەکەمان رووندەکەینەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

