کۆمسیۆن سبەی بنکەکانی دەنگدان رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکات
کوردستان 03:05 PM - 2025-11-05
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
ئاشکرای کرد کە سبەینێ 6ی11ی2025 بنکەکانی دەنگدان رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکەن
و دەنگدەریش تەنها بەکارتی بایۆمەتری دەنگدان دەتوانێت دەنگ بدات.
لە
راگەیەندراوێکیدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، کۆمسیۆن رایگەیاندووە: سبەی رۆژی
پێنج شەممە سەرجەم ئەو خوێندنگایانەی کە پرۆسەی دەنگدانیان تیایدا بەرێوەدەچێت
رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی بۆ رۆژی دەنگدان لە رووی ئەمنییەوە تەواو
پارێزراو بن.
پەیوەست بە میکانیزمەکانی دەنگدانیش، کۆمسیۆن ئاماژەی
بەوەکردووە: لە رۆژی هەڵبژاردندا تەنها بە کارتی بایۆمەتری دەنگدان، دەنگدەر
دەتوانێت دەنگ بدات، ئەو کارتە ناتوانرێت کەسێکی دیکە بەکاریبهێنێت.
لە بارەی سزای دارایشەوە، کۆمسیۆن ئاشکرای
کردووە: تاوەکو ئێستا 500 حزب و کاندید بەهۆی سەرپێچییەوە سزای دارایی دراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بە لیستی ژمارە 222 لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی( لەناویدا هەڵەبجە)،
دهۆک و کەرکوک و دیالە بەشداری کردووە،
هاوکات لە پارێزگای نەینەواش بە هاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا بە لیستی ژمارە 281 بەشداری کردووە، هاوکات لە پارێزگای سەلاحەدینیش
بە یەک کاندید لە ناو لیستی هاوپەیمانی جەماوەری نیشتمانیی بە ژمارە 240 بەشداری
لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 11ی11ی2025 دا دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

