بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06
PUKMEDIA
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت: بەنداوی گۆمەسپان كە بووەتە شانازی هەولێر و حكومەتی هەرێم، وازی لێهندرا بوو، من بەگەڕم خستەوە، بەڵام كە تەواو كرا كردیان بە حزبی و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاریان هێنا بەبێ ئەوەی ناوی ئێمە بهێنن، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، لە بەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردسات نيوزدا رایگەیاند: بەنداوی گۆمەسپان كە یەكێكە لەو پڕۆژانەی ئێستا بووەتە شانازی بۆ خەڵكی هەولێر و حكومەتی هەرێم، بەڵام پێش هەموو كەسێك من وەك وەزیری پەیوەندیدار شانازی پێوە دەكەم، چونكە من پڕۆژەكەم برد بۆ سەرۆكی حكومەت و وتم گرنگییەكی زۆری هەیە و ناوچەكە دەكاتە ناوچەیەكی گەشتیاری گرنگ و زۆرترین ئاو گل دەداتەوە بۆیە دەبێت گرنگی پێبدرێت.
راشیگەیاند: بەنداوی گۆمەسپان، وازی لێهندرا بوو، من بەگەڕم خستەوە، بەڵام كە تەواو كرا كردیان بە حزبی و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاریان هێنا و منیان بانگهێشت نەكرد، لەكاتێكدا یەكێتی خاوەنی هەموو ئەو دەستكەوتانەیە كە لەبانگەشەدا بەخەڵك دەفرۆشرێنەوە، بەبێ ئەوەی ناوی وەزیرێكی یەكێتی بهێنرێت، بۆیە دەمەوێت بڵێم خزمەتكردنی كوردستان لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەو كادرانەی یەكێتی ئەركی پێسپاردوون واجبە و نابێت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بە خەڵك بفرۆشرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: مامەڵەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، درووست و دەوڵەتمەدارانە بوو، هەر بە پشتیوانی ئەویش توانیمان سێكتەری كشتوكاڵ ببوژێنینەوە، چونكە ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران لە سلێمانی و هەڵەبجە كردووە و بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە خزمەتكردنی خەڵك نەكرێت بە موزایەدە.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە هیچ شێوەیەك رێگا بە جیاكاری لە خزمەتدا نادەن وەزیرەكانی یەكێتی بەرەو جیاكاری لە نێوان شارەكاندا ئاڕاستە ناكەن.
وتیشی: بە شانازییەوە لە سەرەتایی دەستبەكاربوونمەوە وەك وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، تا ئێستا سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی پێیان نەوتووم جیاوازی لەنێوان هیچ كەس و لایەنێكی سیاسی و شارێكدا بكەم، بەپێچەوانەوە یەكێك لەو هۆكارانەی كە بووەتە هۆی سەركەوتنمان ئەوەیە كە جیاوازی ناكەین و ئەوەش پەروەردەی دوستی یەكێتییە.
هاوكات داوای لە دەنگدەران و ئەندامان و لایەنگران و هەموو ئەو كەسانە كرد كە لە دەرەوەی یەكێتین، بزانن لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕپێكراوترین و متمانەپێكراوترین لیستە و دەتوانێت بەیەك چاو حكومڕانی بكات و بەیەك ئاڕاستە لە عیراق پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بكات، هێزی یەكێتی ئەو هێزەیە كە دەتوانێت ببێتە چەتری كۆكەرەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە لەناو حكومەتی عیراقی فیدراڵدا، ئەو هێزەیە كە دەتوانێت كۆكەرەوەی جیاوازییەكان بێت و بۆ موزایەدە بەكاریان نەهێنێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ كاتێك سەركێشی بە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەیەوە نەكردووە و هەمیشە بەرژەوەندی گشتی پێش بەرژەوەندی تایبەت خستووە، بۆیە ئەوەی دەنگ و سەنگ و هێزی هەرێم دەپارێزێت لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و پێویستە دەرفەتێكی پێبدەین بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەكەماندا بگێڕیت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

