ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و ئەدهەم بارزانی
ئەدهەم بارزانی
سیاسەتمەداری کوردستان لەپەیامێکیدا رایگەیاند: بۆ ئەوەی هاوسەنگی هێز تێکنەچێت دەنگ بدەن بەو
کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون.
دەشڵێت: هەر
وەک هەموومان چاوەڕێین بڕیار وایە لە ڕۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، کە پرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای
میللەتەکەمان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەوەی پێویستەو زۆر گرنگە بۆ ئەم
شێوازە دەسەڵاتەی 34 ساڵەی ڕابردوو هاوسەنگی و (تەوازنی) هێز رابگیرێت لە کوردستان
و تێکنەچێت، وە گرنگە هاوڵاتیان بە دەنگەکانیان لێ نەگەڕێن لایەنێک باڵادەستی خۆی
بەسەر لایەنەکاندا فەرز بکات.
وتیشی: هەر
وەک دیارە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و تاکو ئێستا قەیرانی ئابوری و دارایی و
کۆمەڵاییەتی و سیاسی و نەمانی باوەڕ و کەرامەت بەرۆکی هاوڵاتیان و جەماوەری هەرێمی
کوردستانی گرتووەو لە دۆخێکی مەترسیداردا دەژین و ئۆپۆزسیۆنیش بە کۆن و نوێوە
توانای گۆڕانکاریان لەم سیستەمە چەقبەستووەدا نەبووەو نیە، دەسەڵاتیش بەرەو
ڕەهاییەکی تەواو بەنەبوونی چاودێریەکی وردی پەرلەمانی دەچێت کە زۆر مەترسیدارە و
ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە دەستی دەناڵێنێت.
ئەدهەم بارزانی
ئاماژەی بەوەش داوە: لەبەر ئەوە نە تەنها پێویستە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتیمانییە کە
هاوڵاتیان هاوسەنگی لەم دەسەڵاتدا ئەم جارە بە تەواوەتی بپارێزن و دەرکەوت کە
بەغداد و ناو پەرلەمانی عێراق بووە بە چەقی ململانێ سیاسیەکان و ناوەندێکی
چارەسەکردنی سەرجەم کێشەکان، بۆیـە
ئەم هەڵبژاردنە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیەو داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان
دەکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕوو لە ناوەندەکانی دەنگدان بکەن، دەنگ بدەن بەو
کاندیدانەی کە هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیاری
کردون، بۆ ئەوەی ئەم هاوسەنگییە پارێزراو بێت و خزمەتێکی زیاتر بە هاوڵاتیانی
کوردستان بکرێت.
هەروەها داوا
لە کوردانی نەینەوا و کەرکوک و خانەقینیش دەکات کە ساڵانێکی زۆر خۆیان و
باوباپیرانیان قوربانی دەستی ستەمی سەرکوتکارانە بوون و ئێستا هەلێکی تر لەبەردەمیانە
تاوەکو بتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد برینەکانیان سارێژ ببێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

