پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کوردستان 01:17 PM - 2025-11-07
PUKMEDIA
لیستی ژمارە 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایدەگەیەنێت: پەرتەوازەبوونی
دەنگەکانی دەرەوەی پارتی و دروستبوونی چەند ئۆپۆزسیۆنی ساختە و سێبەری پارتی،
هۆکاری بەهێز بوونی پارتییە، دەشڵێت: ئەگەر ئەندامی پارتی نەبیت وەک هاووڵاتی پلە
دوو سەیر دەکرێیت و جیاوازی لە نێوان هاووڵاتیان و ناوچەکان دەکات، بۆیە داوا
دەکات دەنگبدەن بە لیستیی 222ی یەکێتی بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە حوکمڕانی.
دەقی پەیامەکە:
سڵاو و رێزمان بۆتۆی دەنگدەر، دەنگدان بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە بۆ
هەموومان، بۆیە تکایە تا کۆتایی بە میهرەبانییەوە لەگەڵمان بە، لەبیرت بێت لیستی
222 لیستی مام جەلال و لیستی خوێنی شەهیدانە، کاتێک چوویتە سەر سندووقی دەنگدان،
بیرت بێت پەرتەوازەبوونی دەنگەکانی دەرەوەی پارتی، دروستبوونی چەند ئۆپۆزسیۆنی
ساختە و سێبەری پارتی، هۆکاری بەهێز بوونی پارتییە، هەر ئەمەش وایکردووە قۆرخی
دەسەڵات بکات و جگە لە ئەندامەکانی خۆی هەناسەیەکیش بۆ کەس بەرەوا نەبینێ، جیاوازی
دەکرێت لە نێوان هاووڵاتیان و گوند و ناوچە و شارە جیاوازەکان، پارتی نەبیت وەک
هاووڵاتی پلە دوو سەیر دەکرێیت، ئایا تۆ ئەمە بە رەوا دەبینی؟
ئێستا دەرفەتێک هەیە، سەرۆک بافڵ رێبەرایەتی حزبێک دەکات کە یەکدەنگ و
یەکئاڕاستە و یەکبۆچوونە، باوەڕی بە یەکسانی و خزمەتی هەمووانە، هەنگاوی زۆر
گەورەی ناوە بۆ بەهێز بوونەوەی یەکێتی و راگرتنی سیاسەتی تاکڕەوی پارتی و
دروستکردنی هاوسەنگی لە حوکمڕانی،بۆیە دەنگی خۆتان مەدە بەو هێزانەی هیچیان
پێناکرێت و ناتوانن جیاوازی دروستبکەن، دەنگتان بکەن بە پاڵپشتی بۆ لیستی 222، چونکە
یەکێتی هێزی تۆیە لە هەرێم و بەغداد.
شتێک هەیە پێویستە ئێوەی بەڕێزان بیزانن، لەساڵانی رابردوو دروستبوونی ئەو
هێزانەی بەناو و شێوەی جیاجیا هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوت جگە لە ناهاوسەنگی
هێز لە نێوان یەکێتی و پارتی هیچ شتێکیان پێنەبوو، تکایە با نەیارەکانت دەنگی ئێوە
بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارنەهێنن، لە رۆژی 11ی11ی2025 خانەوادە ئازیزەکەت هانبدە
بۆ دەنگدان بە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

