پەیامی کۆتایی سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
کوردستان 07:40 PM - 2025-11-07
PUKMEDIA
سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی
رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی پەیامی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشە لە شارە حەیاتەکە ئاماژەی سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەقی پەیامی کۆتایی سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی:
سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ سەرجەم هەڤاڵانی (ی.ن.ک) و جەماوەری خۆڕسک، لەسەرجەم بازنەکان کەپەرۆشانەو لەخۆبردوانە کەمپەینێکی کاریگەروو یەکێتیانەتان جێبەجێکرد، سڵاو لەماندووبون و ڕۆحیەتی بەرپرسیارانەتان بەرامبەر حزبی شەهیدان و ئەمانەتەکەی مامی ڕابەرمان.
کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشە لەسلێمانی، ئاوێتە بەوتاری کاریگەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و جۆشو خرۆشی یەکێتیەکان، مژدەی داستانی سەرکەوتنێکی ترە، کەیەکێتی لەشارە حەیاتەکەی هەڵمەت و قوربانیەوە قسەی خۆی کردوو ئاماژەی سەرخستنی لیستی ٢٢٢ بەهێزی کۆمەڵانی خەڵکدا.
ئومێدەوارم رۆژی ١١/١١ سندوقەکان و سەرجەم کوردستان سەوز پۆش بکەن و مژدەی سەرکەوتنی سەرتاسەری بدەین بەشەهیدە سەربەرزەکان و رۆحی شادی سەرۆک مام جەلال و هیوامان بەکۆمەڵانی خەڵک هەیە کەدەستی یەکێتی ئاوەڵا بکەن هەتا هەمیشە هێزی گەورەو داکۆکیکاری مافە ڕەواکانتان بین.
سڵاو لەکێلی بەرزی شەهیدان، سڵاو لەرۆحی ڕابەری گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال
هەموومان پێکەوە بەرەو سەرکەوتنی گەورەی یەکێتی و لیستی ٢٢٢
ئێوەش هەر شادو سەرفرازبن.
ڕفعەت عەبدوڵا
سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

